ڕۆژی یەكشەممە، ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، بە دەسپێشخەری ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی ژیانی سەوزی سەقز، ژینگەدۆستان لە شارەكانی سنە، سەقز و دیواندەرە لە چالاكیێكی هاوبەشدا ئەشكەوتی كەرەفتوو و دەوروبەریان لە زبڵ و پاشماوە پاك كردەوە.
ژینگەپارێزان ئەم چالاكییهیان بە یاد و خۆشەویستی “ئازاد ئەمینی”، چالاكی مەدەنی و ژینگەپارێز كە ئێستا لە بەندیخانەی كۆماری ئیسلامیدایە بەڕێوە برد. بهشداربووانی ئهو چالاكییه دروشمی “پاراستنی ژینگە، پاراستنی نیشتمان و ژیانەوه”یان بهرز كردهوه و داوایان له هاونیشتمانیان كرد خۆیان له ئاست لهناوچوونی ژینگه بهرپرسیار بزانن و سرووشتێكی جوان بۆ نهوهكانی داهاتوو لهدوای خۆیان دا بهجێ بێڵن.