ساڵێک بەسەر لەسێدارەدانی “مه‌حیه‌دین ئیبراهیمی زیندانیی سیاسی خەڵکی شنۆ تێپه‌ڕ ده‌بێت و هێشتا تەرمەکەی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه.
“مه‌حیه‌دین ئیبراهیمی” بەیانی ٢٦ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو پاش شه‌ش ساڵ به‌ندكران له زیندانی ورمێ، له‌سێداره درا. ناوبراو مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی له تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار كرا و به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم بوو.