کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بێسه‌روشوێن بوونی ٨ كه‌س به‌هۆی ڕوودانی بوركان له‌ نیوزله‌ند

بێسه‌روشوێن بوونی ٨ كه‌س به‌هۆی

بێسه‌روشوێن بوونی ٨ كه‌س به‌هۆی

پۆلیسی نیوزلەندا ڕایگەیاند بەهۆی بورکانە لەناکاوەکەی ڕۆژی دووشەممەی دوورگەی “وایت ئایلاند”ەوە ٨ کەس بێسەروشوێن بوون و ٥ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دوای زانیارییە سەرەتاییەکان سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەکاتی بورکانەکەدا سەردانی دوورگەکەیان کردووە، وێنەی دەرەنجامی کارەساتەکە وردە وردە ڕوون دەبێتەوە. پۆلیسی نیوزله‌ند ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ٤٧ کەس چوونەتە ناو دوورگەکەوە و ئێستا دەتوانین گیان لەدەستدانی پێنج کەسیان پشت ڕاست بکەینەوە و سێ کەسی دیکەش به‌ سه‌ختی برینداربوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.