کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

بێبه‌ری كردنی شه‌ش خوێندكاری زانكۆی ڕازی له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، شه‌ش خوێندكاری زانكۆی ڕازی كرماشان وێڕای تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی بێبه‌ش بوونیان له‌ خوێندن، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ درێژه‌دان به‌ پڕۆسه‌ی خوێندن بێبه‌ری كراون.

شه‌ش خوێندكاری زانكۆی ڕازی كرماشان به‌ ناوه‌كانی “كامیاب ڕه‌حمانی”، “عه‌لی سه‌عدی”،”محه‌ممه‌د مورادی”، “سه‌عید ئیران نژاد”، “عه‌لیڕه‌زا نادری” و “ڕامین حه‌بیبی” كه‌ له‌ مانگه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ر و سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٤٠١ له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ت و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ له‌ خوابگای زانكۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی دوو ترم له‌ خوێند بێبه‌ش كرابوون، وێڕای ته‌واوبوونی ماوه‌ی بێبه‌ش بوونیان له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن، له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ت و كۆمیته‌ی ئینزیباتییه‌وه‌ له‌ مافی تۆماركردنی ناو بۆ ترمی تازه‌ بێبه‌ری كراون.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وی كارمه‌ندانی زانكۆی كالیفۆڕنیا له‌ ئه‌مریكا

-

په‌روه‌نده‌سازی بۆ ڕۆژنامه‌وانێك له‌ تاران

-

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌رج بۆ شوێنێكی نادیار

-

كاردانه‌وه‌ی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیان به‌رانبه‌ر به‌ مه‌رگی ڕه‌ئیسی

-

مانگرتنی كرێكارانی پیمانی شاغڵ له‌ عه‌سه‌لوویه‌

-

كوژرانی هاووڵاتیه‌ك به‌ ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ شنۆ

-