رۆژی پێنج شه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌ممه، بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ئیسفه‌هان و خووزستان به شێوه‌ی جیاجیا له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری ئه‌م دوو ئۆستانه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی .
به پێی راپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی نارازی ئیسفه‌هان وخووزستان خوازیاری هاوسانسازی و دابین كردنی بووجه‌ی به‌رابه‌رن و له ئاست شێوه‌ی دابین كردنی بووجه‌ی ١٤٠٠ نارازین و كۆی گشتی خواسته‌كانیان به‌م شێوه ڕاگه‌یاند: هاوسانسازی حقووقه‌كانیان، هه‌روه‌ها دابین كردنی زمانه‌تی بیمه‌یی عومر و رووداوه‌كان و قه‌راردادی ده‌رمان هاوشێوه‌ی شێوه‌نامه‌ی دامه‌زراندن و ده‌ستووره‌كانی فوولاد به پێی ئایین_ نامه‌ی دامه‌زراندنی فوولادن.