ڕۆژێك دوای داگیركردنی سێ ویلایه‌تی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه ، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی “گه‌لاوێژ،” تێكه‌ڵچوونێكی قورسی چه‌كداری له ویلایه‌تی “به‌ڵخ” و “ته‌خار” له نێوان هێزه‌ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان و چه‌كدارانی تاڵیبان ده‌ستی پێكردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئیواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه شه‌ڕێكی قورس له ولایه‌ته‌كانی “به‌لخ” و “مه‌زار شه‌ریف” ، ده‌ستی پێكردووه و هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت له دۆخێكی دژواردان و به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه چه‌كدارانی تاڵیبان ئه‌م ناوچانه‌ش به ته‌واوه‌تی به كونتڕۆڵی خۆیان ده‌ربێنن. له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه تا ئێستا شاره‌كانی “قه‌ندووز”، “سه‌رپوڵ” و “تاڵقان ” و ناوه‌ندی ویلایه‌تی “ته‌خار” كه‌وتووه‌ته ده‌ستی چه‌كدارانی تاڵیبان. شایانی باسه كه ڕێكخراوی جیهانی یوونیسف له ڕاپۆڕتێكدا ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێری ڕابردوودا لانیكه‌م ٢٧ منداڵ به هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان چه‌كدارانی تاڵیبان و هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئه‌فغانستان، گیانیان له ده‌ست داوه.