ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی خوێندكاران له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئاماژه‌پێدان به باروودۆخی “عه‌لی ڕه‌مه‌زانی” خوێندكاری هه‌ڵكه‌وتووی به‌ندكراو له ئێران، سه‌ركوتی خوێندكارانی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
“عه‌لی ڕه‌مه‌زانی” خوێندكاری بواری ئه‌ندازیاری به‌رق له زانكۆی ئه‌میركه‌بیر و براوه‌ی مه‌داڵی جیهانی، مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠٢، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و مانگی ڕابردوو، له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” به سێ ساڵ و ٧ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا. كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی خوێندكاران له به‌یاننامه‌ی خۆیدا جه‌ختی كردووه كه ئه‌و خوێندكاره به‌هۆی پێداگه‌ری له‌سه‌ر مافی ڕه‌وای خوێندكاران و به‌رگری له ئازادی ڕاده‌ربڕین، ڕووبه‌ڕووی سزا بووه‌ته‌وه. ئه‌و ڕێكخراوه خوێندكارییه سه‌رنجی خستۆته سه‌ر باروودۆخی خراپی خوێندكاران له ئێران و خوازیاری ئازادی ته‌واوی خوێندكارانی به‌ندكراوه بوو.