ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار، ٢٧٠ چالاكی كرێكاری، سنفی، سیاسی و هونه‌ری له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌مه‌زاركردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوون.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی توندووتیژییه‌كان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زایه‌كانی ڕژ‌یمیان وه‌كوو هه‌وڵدان بۆ شاردنه‌وه‌ی ترسی ڕووخان له‌لایه‌ن شۆڕشی ئێرانیانه‌وه وه‌سف كرد. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داوا كراوه به زوترین كات سه‌ركوت، كوشتن،ئێعدام و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوان كۆتایی پێ بێت و ته‌واوی زیندانیانی سیاسی و بیرمه‌ند ئازاد بكرێن.