ڕۆژی ٢٦ی مانگی به‌فرانبار، لاوانی شۆڕشگێڕی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له بانگه‌وازی مانگرتنی گشتی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت ڕاگه‌یاند و داوایان له ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا كرد په‌یوه‌ست به‌و مانگرتن بن.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، له ڕۆژی ٢٧ی به‌فرانباره‌وه كرێكارانی نه‌وت پاش بانگه‌شه‌ی شۆراری ڕێكخستنی ناڕزایه‌تی كرێكارانی نه‌وت مانگرتنی گشتی ده‌ست پێده‌كه‌ن. كرێكاران له بانگهشهكهیاندا داخوازییه‌كانیان فۆرموڵه كردووه و ئه‌و داخوازیانه خواستی هه‌موو گه‌لی ئازایخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌بی ئێرانه و مافی ته‌واوی مزبهران و زه‌حمه‌تكێشان ده‌پارێزێت. ئه‌م مانگرتنه شكۆداره وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی به‌رخۆدانی كرێكارانی نه‌وت وه‌كوو ڕێبه‌ری سه‌رسه‌ختی شۆڕشی گه‌لانی ئێرن له ساڵی ٥٧ی هه‌تاویه، ئه‌مجاره لاوانی شۆڕشگێر له‌وانه كوڵبه‌ران، كرێكارانی وه‌رزی، بیكاران و ژنانی خانه‌دار وه‌كوو به‌شێك له چینی كرێكار به پێكهێنانی سندووقی ماڵی و كۆبوونه‌وه یان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بتوانن پشتیوانی له هاوچینه‌كانیان له سه‌نعه‌تی نه‌وت ده‌كه‌ن. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه داوا له ته‌واوی كرێكاران، خوێندكاران، موعه‌لیمان، قوتابیان، خانه‌نشینكراوان، ژنان و سته‌م لێكراوان و چه‌وساوه‌كان ده‌كه‌ین له‌و ڕۆژه‌دا پشتیوانی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بن.