ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی و مه‌ده‌نی شاری سنه به مه‌به‌ستی ئیدانه‌ی ژاراویكردنی قوتابیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه بیانیه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا داوایان له‌خه‌ڵكی ئه‌و شاره كرد بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌ن.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ماوه‌ی پێنج مانگه كه كچانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و مه‌زهه‌بیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌كرێنه ئامانجی هێرشی شیمیایی و بیۆلۆژیك و ناوه‌نده ئینتزامی و قه‌زاییه‌كان به ئه‌نقه‌ست هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داوه. زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌كان ده‌ترسن گیانی ڕۆڵه‌كانیان بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه و منداڵه‌كانیان نانێرن بۆ مه‌دره‌سه و ئه‌مه هه‌ر ئه‌و شته‌یه كه مێشكی داعشیه‌كانی نێو حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یانه‌وێت. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ئێمه كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی و مه‌ده‌نی شاری سنه داوا له بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان ده‌كه‌ین به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و جه‌نایه‌ته ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌ن.