ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی به‌فرانبار، ڕێكخراوی موعه‌لیمانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراوی سیاسی به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی مافه‌كانیان به توندی ئیدانه ده‌كه‌ین و خوازیاری ڕاگرتنی فه‌وری حوكمی ئێعدامین.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، چوار لاوی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له دادڕه‌سیه‌كی نادادپه‌روه‌رانه و بێبه‌ش له پارێزه‌ر و ڕاگرتنی ئیمكانی به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی شاكی، به شێوه‌ی نایاسایی له سێداره دراون، ڕێكخراوی موعه‌لیمانی ئێران وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و حوكمانه ڕایده‌گه‌ینێت كه پێشتریش سه‌دان حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر سۆڵتانی سیكه، بازه‌رگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و تۆمه‌تبارانی په‌روه‌نده‌ی تیرۆری هه‌سته‌یی كه دانپێدانی زۆره‌ملێیان لێ وه‌رگیرابوو سه‌پێندرا به‌ڵام هیچ یه‌ك له كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر نه‌بوو و له داهاتووشدا چاره‌سه‌ر نابێت، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ئێمه موعه‌لیمانی ئێران خوازیاری ڕاگرتنی چه‌رخه‌ی توندووتیژی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان و ده‌زگای قه‌زایین.