ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی هه‌میشه زیندوو “مه‌تین نه‌سری” له شاری سنه و به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی به‌ڕێوه چوو.
“مه‌تین نه‌سری” لاوی ته‌مه‌ن ١٨ساڵی خه‌ڵكی سنه كه سه‌رقاڵی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی سه‌ربازی ئیجباری بوو، به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له فه‌رمانی به‌رپرسانی نیزامی بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵك، به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد. ڕۆژی پێنجشه‌ممه وێڕای گه‌ماڕۆدانی گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و لاوه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.