کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌ی ته‌عریبی كوردانی عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه‌

به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌ی ته‌عریبی كوردانی عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه‌

رێکخراوێکی فەڵەستینی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا لەسەر خاکی كانتۆنی عەفرین له‌ رۆژئاوای کوردستان، کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی بۆ عەرەبە هاوردەکان له‌ ڕێگه‌ی داگیركردنی ماڵ و زه‌وی كوردانی ئاواره‌ی ئه‌و كانتۆنه‌، دروستکردووە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کۆمەڵگەکە دەکەوێتە نزیکی شاری “جندرێس” له‌ رۆژئاوای عەفرین و لەلایەن رێکخراوێک بە ناوی “دڵسۆزیی خێرخوازی” كه‌ سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا و حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانه‌ دامەزراوە و تائێستا 34 یەکەی نیشتەجێبوون رادەستکراون و 80 یەکەی دیکەش بڕیاره‌ ئامادەدەبکرێن. به‌وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، ئەو سیاسەتەی ئێستا لە عەفرین جێبەجێ دەکرێت، “گۆڕینی دیموگرافیی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە شەڕی دژبه‌ هەبوونی کورد.