ڕۆژی شەممە 9ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “مەنسوور باسامی” خەڵکی گوندی بێسارانی شارستانی مەریوان، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی و هەروەها دۆخی تەندروستی زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
