کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێهلوران

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری 10

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیهلوران بە ناویزەهرا محەممەد وەلیلە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسی دیار نییە.

ئەو هاووڵاتییە تەمەن 27 ساڵە، ڕۆژی شەممە 2ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیمەوە بە بێ نیشان دانی بەڵگەیەکی قەزایی، دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. جێگای ئاماژەیە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.