کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌ڕده‌وامی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی تایبه‌ت به‌ نه‌ورۆز له‌ شاره‌كانی كوردستان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی ڕابردوو له‌ گوندی هه‌شه‌مێزی سه‌ر به‌ شاری سنه‌، گوندی “میراوی” سه‌ر به‌ ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ و گوندی مارئاوی سه‌ر به‌ شاری كامیاران ڕێوڕه‌سمه‌كانی تایبه‌ت به‌ نه‌وڕۆز به‌ به‌شداری هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌ چوو.

سه‌ره‌ڕای گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ربڵاوی هاووڵاتییان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، خه‌ڵك به‌ گڕ و تینێكی تایبه‌ته‌وه‌ به‌ پێشوازی مه‌راسمه‌كانی نه‌وڕۆزی ئه‌مساڵه‌وه‌ چوونه‌ و له‌ زۆربه‌ی شار و گونده‌كان، ئه‌و ڕێوڕه‌سمانه‌ به‌ به‌شداری هه‌زاران كه‌س له‌ هاووڵاتییان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ لانیكه‌م ٢٠ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه به‌ بۆنه‌ی به‌شداری كردن له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كانی تایبه‌ت به‌ نه‌ورۆز‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركراون.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٩ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

گیانبه‌ختكردنی ٢ هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٢ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٥ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌‌سه‌ر دوو خۆپیشانده‌ردا له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٨ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-