به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی سنه به پێشوازی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “حسێن عه‌بدپه‌ناه” چوون و له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ خه‌زه‌لوه‌ر، چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سنه له بانگه‌وازێكدا ڕایانگه‌یاند كه ڕۆژی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “حسێن عه‌بدپه‌ناه” له به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی به‌ڕێوه ئه‌چێت. له به‌شێكی ئه‌و بانگه‌وازه‌دا هاتووه: بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان به ته‌نیا ناهیڵین و ڕۆژی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر و له یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “حسێن عه‌بدپه‌ناه”، له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی شاری سنه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆدبێنه‌وه. “حسێن عه‌بدپه‌ناه” ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ریدا به‌ختكرد.