ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گازی ئاغاجه‌ری له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن و كۆبوونه‌وه دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گازی ئاغاجه‌ری خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی و پێدانی ئه‌و باجه‌ی له ساڵانی ڕابردوودا له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌مكراوه بوون. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند كه تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت درێژه به ناڕه‌زایه‌تی ئه‌ده‌ن.