کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ئێران

ژماره‌یه‌ك له‌ خانه‌نشینكراوانی “ته‌ئمین ئیجتماعی” له‌ شاره‌كانی شووش، دوروود، ئه‌هواز، كرماشان، شوشته‌ر، گیلان و زه‌نجان ڕۆژی پینجشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان بۆ چه‌نده‌مین جار ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی شاره‌كانی ئێران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌بوونی گه‌ڵاڵه‌ی شۆرای باڵای كار و بڕیاری ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر زیاد كردنی ١٠له‌سه‌دی حقووقه‌كان، له‌ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ده‌ستی پێكردووه‌. ناڕازییان داوایان له‌ ده‌وڵه‌ت كردووه‌ كه‌ هه‌تا كۆتایی مانگی خاكه‌ڵێوه‌ ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ جێبه‌جێ بكرێت و ئاستی حقووقه‌كانیان به‌رزبكاته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی پرۆژه‌یی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووان به‌ نه‌خۆشی “ته‌بی كریمه‌ی كۆنگۆ” له‌ ئێران

komalah

پاڵپشتی چالاكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ زیندانیانی سیاسی و مانگرتنی موعه‌لیمان

komalah

مانگرتنی سه‌راسه‌ری كرێكارانی پترۆشیمی

komalah

مانگرتنى کرێکارانى پڕۆژەى “داربەست به‌ند”ی شیركه‌تی “ئەکسیر”ی عەسەلوویە

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان

komalah