کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مەترسی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە

مەترسی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە

بەپێی ڕاپۆتی گەیشتوو،ساسام ئازادوارلە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، مەترسی لەسێدارەدانی لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لە ئارادایە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو لە لایەن لقی یەکەمی دادگا ئینقلابی شاری ئیسفەهانەوە، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە، لە ژێر توندترین ئەشکەنجەکانی هێزە ئەمنیەکاندا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراوە و لە سەرەتای دەستبەسەرکرانی تاکوو ئێستا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.