ڕۆژی سێشەممە ٨ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، دوو برای خەڵکی شاری ئیزە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “پژمان و فەرشاد تەقی زادە“، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەیان دەستبەسەر و بە مەبەستی دەستپێکردنی ڕەوەندی لێپرسینەوە، ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە کۆمەڵێک لە کەلوپەلەکانی ئەو دوو شارومەندە دەستی بەسەردا گیراوە و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
