ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بۆردوومانی غه‌زه پاش كۆتایی هاتنی ئه‌و كاته‌ی ئیسڕائیل بۆ كوچی خه‌ڵكی غه‌زه به‌ره‌و باشووری ئه‌و كه‌رته دیاری كردبوو ده‌ستی پێكرد و چه‌كدارانی حه‌ماس ڕێگه‌یان به خه‌ڵك نادا ناوچه‌كه به‌جێبێڵن، له به‌رانبه‌ر دا شاره‌كانی ئیسڕائیل له‌لایه‌ن حه‌ماس و حیزبۆڵای لوبنانه‌وه مووشكباران كرا و چه‌ندین كه‌س له هه‌ردوولا كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تا به ئێستا نزیكه‌ی نێو ملیۆن كه‌س باكووری غه‌زه‌یان چۆڵ كردووه و ڕێژه‌ی قوربانیان گه‌یشتۆته ٢٤٠٠ كه‌س و ئاماری برینداره‌كان سنووری ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕ كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بنكه‌كانی حیزبوڵای لوبنان پاش هاویشتنی مووشه‌ك به ئاراسته‌ی خاكی ئیسڕائیل له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه به چڕی بۆردوومان كرا و چه‌ند چه‌كداری ئه‌و گرووپه كوژراو و بریندار بوون. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی پۆلیسی ئیسڕائیل هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌رانی فه‌له‌ستین له كه‌رانه‌ی باخته‌ری و یه‌ك كه‌سیان كوشت و چه‌ند كه‌سی دیكه‌یان بریندار كرد.