ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی خاكه‌لێوه، هاوڵاتیه‌ك به ناوی “عه‌ینه‌دین ئه‌میری” خه‌ڵكی شاری كامیاران بانگێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره كرا و ماوه‌ی چه‌ند كاژێرێك لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، هێزه‌ئه‌منییه‌كان به تۆمه‌تی به‌كار هێنانی هێمای یه‌كێك له حیزبه كوردستانیه‌كانی دژبه‌ری ڕژیم ناوبراویان بانگهێشتی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه كردووه و پاش چه‌ند كاژێر لێپرسینه‌وه‌ی به نووسینی به‌ڵێن نامه ئه‌و هاووڵاتیه ئازاد كراوه. جێگای ئاماژه‌یه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو به ده‌یان هاووڵاتیی له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تۆمه‌تی به‌شداری كردن له نه‌ورۆز له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژێم بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.