کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بریندار بوونی منداڵێكی ته‌مه‌ن ٤ ساڵ به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ڕژیم

بریندار بوونی منداڵێكی ته‌مه‌ن ٤ ساڵ به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌

شەوی یەکشەممە ١٤ی مانگی خەرمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە شوێنێک بە ناوی “قەڵوەز” سه‌ر به‌ شاری نه‌وسوود تەقەیان لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێک کرد و به‌وهۆیه‌وه‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن ٤ ساڵ به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان هێزە چەکدارەکانی ڕژیم له‌ خاڵێكی پشكنین و لە مەودای دوو مەتری تەقەیان لەو ئۆتۆمبێلە کردووە و لە ئاکامی دەستڕێژی ئەو هێزه‌ منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ بە ناوی “هایا پەیام” کچی “پژمان” بە سەختی بریندار بووه‌ و بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستی ڕاگوێزی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە كراوه‌.