کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداری ٢١ كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گازی بینایه‌ك له‌ تاران

برینداری ٢١ كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گازی بینایه‌ك له‌ تاران 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گازی بینایه‌كی كۆن له‌ شاری تاران ٢١ كه‌س به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.

به‌ پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گازی بینایه‌كی كۆن له‌ شه‌قامی قه‌زوینی تاران، بیناکە ڕووخا و ٢١ كه‌س له‌ ژێر ڕووخاوه‌كانی ئه‌و بینایه‌ بریندار بووە. بیناكه‌ سێ قات بووه‌ و له‌ كاتی كه‌ندنی چال له‌ لایه‌ن دانیشتوانه‌وه‌ گاز دزە دەکات و بیناکە دەتەقێتەوە.