کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

برینداربوون و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو كرێكار له‌ كامیاران و تاران

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی گوڵانی ١٤٠٣، كرێكارێكی بیناسازی له‌ شاری كامیاران به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار به‌سه‌ختی بریندار بوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كرێكارێكی به‌لووچی شاغڵ له‌ ڕستوورانێكی تاران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵی خه‌ڵكی كامیاران له‌ كاتی كاركردن له‌ بیانیه‌كی نیوه‌كاره‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری مووچش، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه‌ كراوه‌. له‌ شه‌هریاری تاران، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵی خه‌ڵكی به‌مپووری به‌بلووچستان به‌ ناوی “محه‌ممدئه‌مین ناروویی” له‌ كاتی كاركردن له‌ ڕستوورانێك، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وی كارمه‌ندانی زانكۆی كالیفۆڕنیا له‌ ئه‌مریكا

-

په‌روه‌نده‌سازی بۆ ڕۆژنامه‌وانێك له‌ تاران

-

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌رج بۆ شوێنێكی نادیار

-

كاردانه‌وه‌ی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیان به‌رانبه‌ر به‌ مه‌رگی ڕه‌ئیسی

-

مانگرتنی كرێكارانی پیمانی شاغڵ له‌ عه‌سه‌لوویه‌

-

كوژرانی هاووڵاتیه‌ك به‌ ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ شنۆ

-