كاتژمێر ١٢ و ٤٢ خۆله‌كی نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه ٥ی مانگی به‌فرانبار، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كارخانه‌ی ڕه‌نگ سازی ئازه‌رشار ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه ٤٧ كرێكار برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له كارخانه‌ی ڕه‌نگ سازی ئازه‌رشار كه به‌شێكه له كۆمه‌ڵه‌ی سه‌نعه‌تی “ئه‌تله‌س فوومی سه‌هه‌ند” له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “سه‌لیمی”، ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه ٤٧ كرێكار برینداربوون كه برینی ١٠ كه‌سیان سه‌خته و ٢٥ كه‌سیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ورێز ڕاگوێزراون و ٢٢ كرێكاری دیكه‌ش له ئامبۆلانسی ئۆرژانس چاره‌سه‌ری پزیشكیان وه‌رگرتووه و باری ته‌ندرووستیان باشه.