کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی مێرمنداڵێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سه‌رپولی زه‌هاو

برینداربوونی مێرمنداڵێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سه‌رپولی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی گوندی “گه‌رده‌نۆ”ی سه‌ر به‌ شارستانی سه‌رپولی زه‌هاو به‌ ناوی “دیاكۆ مورادی” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار كرا‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دیاكۆ مورادی مه‌ڕ و ماڵاتی پێ بووه‌ و له‌ كاتی تێپه‌ڕین له‌ سنووری سه‌رپولی زه‌هاو ته‌قه‌ی لێ كراوه‌ و به‌سه‌ختی بریندار بووه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دیاكۆ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی له‌ كرماشان كراوه‌.