شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “كامران ڕه‌حیمی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری ئه‌و شاره به‌سه‌ختی بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه ته‌قه‌یان له “كامران ڕه‌حیمی” كردووه و به‌هۆیه‌وه چاوێكی به‌سه‌ختی بریندار و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ته‌ورێز كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه شه‌وی سێشه‌ممه‌ش كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “ئازاد سه‌تارپه‌ناه” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه گیانی به‌ختكردبوو. به‌پێی ئاماری كۆڵبه‌رنیووز، له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا به لانیكه‌م ٤٨ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، ته‌قینه‌وه‌ی مین و ئه‌شكه‌نجه و لێدان له سنووره‌كانی بانه، نه‌وسوود و نۆدشه كوژراو و بریندار بوون.