شه‌وی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پههبادیكی توركیا ئۆتومبێلێكی له شه‌نگال كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه سێ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ساڵڕۆژی ئازاد كردنی شه‌نگال له ده‌ست تیرۆریستانی داعش دا، درۆنێكی توركیا ئۆتومبێلێكی مه‌ده‌نی له ناوچه‌ی سنۆنی سه‌ر به قه‌زای شه‌نگاڵ كردۆته ئامانج، له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، سێ كه‌س بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی دوو كه‌سیان ناجێگیره.