به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوه‌كانی “ئه‌ركان ڕه‌حمانی” و “لایق ده‌رویشی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به گۆڵبه‌رنیووز، به‌یانی چوارشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه سنوورییه‌كانی نه‌وسوود و ڕاسته‌وخۆی درانه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله كه به‌هۆیه‌وه دوو كۆڵبه‌ر لاوی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوه‌كانی “ئه‌ركان ڕه‌حمانی” و “لایق ده‌رویشی” بریندار و ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كران.