شه‌وی هه‌ینی ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه ئینتزامییه‌كانی به‌مپور به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه ته‌قه‌یان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌لووچ كردووه و پاشان ئۆتومبێله‌كه‌یان كێشاوه به ماتۆڕه‌كه‌یان، له ڕووداوه‌دا ژنێك و دوو منداڵی بچووك به‌سه‌ختی بریندار و هاوژینی ژنه‌كه‌ش به برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، له فه‌له‌كه‌ی مه‌هتابی شارستانی به‌مپور، هێزه ئینتزامییه‌كان سه‌ره‌تا ته‌قه‌یان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌لووچ له‌سه‌ر ماتۆڕسیكلتێك كردووه و دواتر ئۆتومبێله‌كه‌یان كێشاوه به ماتۆڕه‌كه‌دا. پاش وه‌رگه‌ڕانی ماتۆڕه‌كه، ژنێك و دوو منداڵ به‌سه‌ختی بریندار و هاوژینی ژنه‌كه‌ش به ناوی “یاقووب شه‌هلیبه‌ر” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، به برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه.