ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا سه‌باره‌ت به هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی كۆماری ئیسلامی دژبه خه‌ڵكی ناڕازی به تایبه‌ت منداڵان، سه‌فیری ڕژیمی له‌و وڵاته بانگهێشت كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئا‌نتۆنیۆ تاجانی” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا ڕایگه‌یاندووه كه له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌ته دژه مرۆڤانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ئاست ناڕازیان، سه‌فیری ئه‌و ڕژیمه‌ی بانگهێشت كردووه و خوازیاری ڕاگرتنی توندووتیژی، ئه‌شكه‌نجه، زیندان و ئێعدامی به‌ندكراوان بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌وڵه‌تی ئیتالیا پێشتریش سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خوپێشانده‌رانی له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه به توندی مه‌حكووم كردبوو و هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی كۆماری ئیسلامی دژبه ناڕازیانی مایه‌ی شه‌رمی كۆمه‌ڵگای ئینسانی زانی بوو.