به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، بیتا سادقیان، گورانیبێژ و مامۆستای ئاوازی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی نه‌جه‌ف ئاوا بانگهێشت كرا.
ئه‌مه دووهه‌مین جاره كه بیتا سادقیان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی وێنه و بابه‌تی پێچه‌وانه‌ی یاسای شه‌رع” بانگهێشت ده‌كرێت و بڕیاره ڕۆژی ١٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، خۆی به لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی نه‌جه‌ف ئاوا بناسێنێت. پێشتر و له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو، بیتا سادقیان له‌لایه‌ن لقی ٢٥ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئیسفه‌هانه‌وه به هه‌مان تۆمه‌ت بانگهێشت كرابوو.