به‌پێی زانیارییه‌كان، “فه‌رزاد مۆعه‌زه‌می گوده‌رزی” خاڵۆزای “ڕه‌زا مۆعه‌زه‌می گوده‌رزی” له گیانبه‌ختكردووانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی ئیتلاعات دایه.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “فه‌رزاد”، مه‌ئموورانی ڕژیم له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناوبراودا توندووتیژیان نواندووه و كاتێك باوكی له بنكه‌یه‌كی به‌سیج چاوی به كۆڕه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یه‌وه ده‌بێنێت. “فه‌رزاد مۆعه‌زه‌می” بۆ ماوه‌ی ٢٣ ڕۆژ له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا ڕاگێرا و پاشان بۆ زیندانی شاری برووجێرد گوازرایه‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌و لاوه له قه‌فه‌سێكی ئاسنینی بچووك كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه و ڕۆژانه چه‌ند ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ر فه‌رزادیان ئازار داوه.