ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ئاگرگرتنی دارستانه‌كانی دوورگه‌ی لاپالما له ئیسپانیا، سه‌دان كه‌س ناچار به چۆڵ كردنی ماڵه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به تایبه‌ت له باشووری ئورووپا بووه‌ته هۆی ئاگرگرتنی دارستانه‌كانی پۆرتۆغاڵ و ئیسپانیا. ئاگری دارستانه‌كانی دوورگه‌ی لاپالما له ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕه‌وه ده‌ستی پێكردووه و هێشتا به‌رده‌امه، به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسپانیا، تا ئێستا ٥٠٠ كه‌س ناچار به چۆڵ كردنی ماڵه‌كانیان بوون و ئاگره‌كه‌ش هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه