له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ناسنامه‌ی سێ گیانه‌بختكردووی دیكه‌ی ڕێگای ئازادی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ئاشكرا كراوه كه بریتیه له: “حه‌یده‌ر عه‌زیمی” خه‌ڵكی ته‌ورێز، “سیامه‌ك بابا” خه‌ڵكی كه‌ره‌ج و “بێهناز ئه‌فشاری” خه‌ڵكی پاكده‌شت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “حه‌یده‌ر عه‌زیمی” هاووڵاتی خه‌ڵكی ته‌ورێز له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی خامنه‌یی دا گیانی له‌ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها “به‌ندكراوێكی زیندانی “قزل حه‌سار” به‌ناوی “سیامه‌ك بابا” له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منه‌كانی گیانی له‌ده‌ستداوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كچێكی لاوی خه‌ڵكی پاكده‌شتی كه‌ره‌ج به‌ناوی “بێهناز ئه‌فشاری” خوێندكاری زانكۆی شه‌ریف كه له به‌رواری ١ی خه‌زڵه‌وه‌ری ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو،پاش چوار ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه و له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه خراونه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری گیانبه‌ختكردنی ڕۆڵه‌كه‌یان نه‌خۆشی ڕابگه‌ینن و ڕێگه‌یان نه‌داوه مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ بگرن.