ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، مانگرتنی و ڕێپێوانی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په له شاری شووش بۆ ٤٥مین ڕۆژی به‌رده‌وام، درێژه‌ی بوو. كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی یه‌ك مانگ و نیو له ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنه‌كه‌یان، به عه‌زمی پته‌ویان، له‌سه‌ر گه‌یشتن به خواستی پێدانی ده‌ستبه‌جێی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، دایمی بوونی قه‌راردادی كرێكارانی نهیبڕ، گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركاری كرێكارانێك كه قه‌رارداده‌كانیان بۆ دووباره نه‌كراوه‌ته‌وه، گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركاری ئیسماعیل به‌خشی، محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر، ئیمان خزری و سالار بیژه‌نی، دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌كانی بیمه‌ی ده‌رمانی و خزمه‌تگوزاری، سزادانی خاوه‌نانی گه‌نده‌ڵ و دز، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كان بۆ شیركه‌ت، درێژه‌ی چالاكیی كارخانه و زه‌مانه‌ت كردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی كرێكاران، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌شی خسووسی و كۆتایی هێنان به دزی و گه‌نده‌ڵی ناو ئه‌م كارخانه‌یه، پێداگریان كردووه.
كرێكارانی هه‌فت ته‌په هه‌ر وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری و به ڕێپێوان له شه‌قامه‌كانی شارستانی شووش، به وتنه‌وه‌ی درووشم و وتاربێژی، نیشانیان دا كه سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه، واده و به‌ڵێنیی درۆ و سیاسه‌تی ناكۆكینانهوهی ده‌زگای قه‌زایی، ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نكار، به‌رده‌وام یه‌كگرتووانه درێژه به خه‌باتی ڕه‌وای خۆیان ده‌ده‌ن. مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران له باروودۆخێكدا درێژه‌ی هه‌یه كه ڕۆژی سێشه‌ممه “ئیسماعیلی“، وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، بۆ جارێكی دیكه ئیدیعای كرد كه: “ده‌زگای قه‌زایی، هه‌موو تهگبیرهكانی خۆی خستووه‌ته كار تا مافی كرێكاران و شیركه‌ت پارێزراو بێت“. ئه‌م كارگێڕه‌ی ڕژیم به درۆ ئیدیعا ده‌كات كه “ته‌وه‌ری سه‌رپێچیی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت و هه‌روا خسووسی سازی شیركه‌ت له حاڵی په‌یگیری كردن دایه”. له حاڵێكدا كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه پرسیار كردن ده‌رباره‌ی قه‌یرانی هه‌فت ته‌په و مانگرتنی یه‌كپارچه‌ی كرێكاران بوو، وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی فریوكارانه وتی ” زۆربه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌یان“.
كاتژمێرێك پاش وته‌كانی وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی، كرێكارانی هه‌فت ته‌په له ڕێگه‌ی كاناڵی تێلێگرامیی خۆیانه‌وه له وڵام به ده‌زگای قه‌زایی نووسییان: “ئیسماعیلی، وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی وتی كه ته‌نیا ژماره‌یه‌ك له كرێكاران ناڕازین، باقیهكهیان له‌سه‌ر كارن! ده‌زگای قه‌زایی دیسان غه‌ڵه‌تی وت!” كرێكاران هه‌روه‌ها نووسیان: ” ئیسماعیلی، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كرێكارانی به دادگا سپاردووه تا حوكم دژبه گه‌نده‌ڵان ده‌ربكات، كه ئه‌ویش مه‌علووم نییه كه‌ی قه‌راره ده‌ركرێ! ئیسماعیلیی نائاگادار، هه‌روه‌ها وتوویه‌تی كه لێكدانه‌وه‌ی كێشه وگرفت و ته‌وه‌ری خسووسی سازیمان به سازمانی خسووسی سازی سپاردووه تا لێكیان داته‌وه! به‌ڕاستی سه‌یره! به هه‌مان سازمانی دز؟ وه‌ك ئه‌وه وایه بڵێی، مه‌سه‌له‌ی دزی له ماڵه‌كه‌ی ئێوه‌مان سپاردووه به دزه ڕێزدارهكه تا لێكیداتهوه و بهرهنجامكهمان پێبڵێته‌وه“.
كاناڵی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌ك باسی له دانی به‌رتیلی سێ ملیارد تمه‌نیی ئه‌سه‌د به‌یگی به جه‌عفه‌ری چهگنی، سه‌رۆكی دادگوسته‌ری شووش و حسێنی پویا، دادستانی ئۆستانی خووزستان، كردووه. به پێی ئه‌م به‌ڵگه‌یه، ئه‌م به‌رتیله بۆ “په‌روه‌نده سازكردن دژبه كرێكاران” و بۆ پشتیوانی له ئه‌سه‌دبه‌یگی له شۆرای ته‌ئمینی شووش و خووزستان له ڕێگه‌ی ئاماده كردنی ڕاپۆرت و وتووێژ به‌قازانجی ئه‌سه‌دبه‌یگی بووه. حه‌فته‌ی ڕابردووش ئه‌م كاناڵه ڕایگه‌یاند كه ئه‌سه‌د به‌یگی بڕی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار له پاره دزراوه‌كانی، له ڕێگه‌ی سهڕافیهوه بۆ كانادا گواستووه‌ته‌وه. پێشتر كرێكارانی هه‌فت ته‌په به ده‌یان جار پشتیوانی كردنی به‌رپرسانی قه‌زایی و ده‌وڵه‌تییان له به‌رپرسانی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په مه‌حكووم كردبوو.
درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، ئه‌زموون و زانستی چینایه‌تیی، ڕاده‌ی ڕێكخراوبوون، بوونی تۆڕێك له ڕێبه‌رانی پڕگڕوتین و به‌ئه‌زموون، بێ باكی و وردبینی ئه‌وان له به‌روپێش بردنی ئه‌م خه‌باته، سه‌رانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، سه‌رۆكی دادگوسته‌ری شووش و دادستانی ئۆستانی خووزستانی وا لێكردووه تا له هیچ هه‌وڵێك بۆ شكست دانی ئه‌م مانگرتنه ده‌ریغ نه‌كه‌ن. سه‌رانی ڕژیم باش ده‌زانن كه خه‌باتی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، به‌هۆی ئه‌وه‌یكه یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین سیاسه‌ته ئابووریه‌كانی ده‌وڵه‌ت واته خسووسی سازیی بردووه‌ته ژێر پرسیار، به‌خاتری ئه‌وه‌یكه خواستی پێدانی ده‌ستبه‌جێ حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌كانی بیمه و زه‌مانه‌ت كردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی كرێكارانیان هێناوه‌ته گۆڕێ، خواست و داخوازیی به‌شێكی به‌رین له كرێكارانی ئێران نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن. كرێكارانی مانگرتوو له وته‌كانیاندا باس له گرینگ بوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شۆرایی كرێكاران له‌م شیركه‌ته دا ده‌كه‌ن. سه‌رانی ڕژیم باش ده‌زانن كه ڕێك له باروودۆخێكدا كه ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ دوژمنی ده‌ره‌كی به هۆكاری هه‌ژاری و فه‌لاكه‌ت بناسێنن و به ده‌ركردنی حوكمی په‌یتا په‌یتای ئێعدام و زیندان و شهللاق و بێگاری بۆ ناڕازیانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و به‌فرانبار، كرێكارانی مافخواز و مرۆڤه ئازاده‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا چاوترسێن كه‌ن، ئه‌م كرێكارانه به وشیاری سیاسی و وردبینیه‌وه، دوژمنی چینایه‌تییان له ناوخۆی وڵات كردووه‌ته ئامانج و ئه‌وه‌ش ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی سیاسیی به‌ته‌واو مانایه. سه‌رانی ڕژیم له كاریگه‌ریی حاشاهه‌ڵنه‌گری خه‌باتی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په له‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وای سیاسی و بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا ئاگاداران و ترس له‌و ڕاستیانه، ئه‌وانی بۆ ناكۆكینانهوه له‌ناو ڕیزی خه‌باتی كرێكاران، وه‌جموجۆڵ خستووه. مانگرتنی یه‌كپارچه و یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په به‌خاتری هه‌ر ئه‌م پێگه بابه‌تیه‌ی كه له باروودۆخی سیاسیی ئێستادا هه‌یه‌تی، بۆ ڕه‌وتی پێشڕه‌ویی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی ئێران یه‌كجار گرینگه.
هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی مانگرتنی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، هه‌ر له حه‌فته‌ی ڕابردوودا، شایه‌دی به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ندین مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران بۆ به‌دواداچوونی خواسته‌كانیان بووین. درێژه و هاوكات بوونی ئه‌م مانگرتنانه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بۆ گه‌یتشن به خواستی هاوشێوه، به‌ستێنی بابه‌تیی پێكه‌وه په‌یوه‌ند دان و خوڵقاندنی هاوئاهه‌نگیی له ڕێبه‌ریی ئه‌م خه‌باته‌دا دابین ده‌كات.
به‌ڵام هاوئاراسته كردن، هاوئاهه‌نگی و هاوكات بوونی خه‌باتی كرێكاران له به‌شه جۆراوجۆره‌كاندا و هه‌روه‌ها پشتوانی و هاوپشتیی سه‌ری وه‌ختی ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كان له یه‌كتر، به بێ په‌یوه‌ندیی نزیكی ڕێبه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری پێشڕه‌و و ئه‌و خه‌باتكارانه‌ی كه سه‌رڕشته‌ی خه‌باتیان له ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاریدا به‌ده‌سته‌وه‌یه، مه‌یسه‌ر نابێت. له بارووۆخی نه‌بوونی ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ری و چینایه‌تیی سه‌رتاسه‌ریی كرێكاران كه بتوانێ له وه‌ها ههلوومهرجێكدا له ڕێگه‌ی بانگه‌واز كردن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتن، پێشڕه‌وی و سه‌ركه‌وتنی خه‌بات له‌یه‌ك ڕشته‌ی دیاریكراودا زه‌مانه‌ت بكات و بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له قامهتێكی یه‌كپارچه‌دا بێنێته مه‌یدان، ئه‌وه ڕێبه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی سه‌نعه‌ت و خزمه‌تگوزارین كه له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كتر و پێكهێنانی ڕێكخراو و ناوه‌ندی وه‌ك شۆاری هاوكاری هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، ده‌توانن تا ڕاده‌یه‌ك بۆشایی نه‌بوونی ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ری و سه‌رتاسه‌ریی كرێكاران پڕ بكه‌نه‌وه.