هێزه‌كانی سپای پاسداران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌ممه، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٢ی فێورییه، له‌وانه‌یه به پێی پیلانی پێشوو، كرێكارانی سووختبه‌ریان له خاڵی سفری سنووری له ناوچه‌ی سه‌راوان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله. به‌هۆی ئه‌م كرده‌وه جه‌نایه‌تكارانه‌یه ٢ كرێكار ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه دۆخی ته‌ندرووستیی یه‌كێك له برینداره‌كان مه‌ترسیدار ڕاگه‌یه‌ندرا.
ئه‌م كرده‌وه دژه‌مرۆییه، به پێچه‌وانه‌ی لێكدانه‌وه و چاوه‌ڕوانی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم، بوو به ده‌ستپێكی كۆمه‌ڵێك ناڕه‌زایه‌تی، مانگرتن و تێكهه‌ڵچوونی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم. داگیركردنی فه‌رمانداریی سه‌راوان و پازگای كورین، ناڕه‌زایه‌تیی به‌رین له شاره‌كانی سه‌رجه‌نگه‌ل، سوران، جكیگور، ئیرانشار و زاهێدان، ئاكامی ئه‌م ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه بوو. ڕژیم به‌ده‌ر له ڕه‌وانه كردنی به‌رینی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی بۆ ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان، ئینتێرنێتی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی یه‌كسه‌ر قه‌تع كردووه و كێشه‌ی جیدیشی بۆ هێڵه‌كانی ته‌له‌فون درووست كرووده. ده‌وترێ كه له جه‌ره‌یانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه به‌رده‌وامه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له ناڕازیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و یان بریندار بوون و ژماریههكیش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌لووچه‌كان له ناوچه‌یه‌كدا نیشته‌جێن كه به دوو به‌شی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات له نێوان پاكستان و ئێران‌دا دابه‌ش كراوه. ئه‌وان كه زۆربه‌یان كرێكار و زه‌حمه‌تكێشن، هه‌م له‌و سنووره ساخته‌یه‌ی كه له نێوانیاندا كێشاویانه، سه‌رقاڵی كارن و بژێویان دابین ده‌كه‌ن و هه‌م له شاره‌كانی پاكستان و ئێران خه‌ریكی پیشه‌ی كه‌م حه‌قده‌ست و دژوار و هێندێك جار مه‌ترسیدارن. خه‌ڵكی به‌لووچ به‌هۆی تهسلمنهبوون و هه‌روه‌ها ئایین و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز، له سه‌ره‌ده‌می په‌هله‌وییه‌وه هه‌تا ئێستا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه بێبه‌ش و هه‌ژار ڕاگیراون و كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌وه‌نده‌ی ڕێی هه‌یه، ناچاریان بكه‌ن تا زۆرترین كات بۆ دابین كردنی ژیانی دژواریان ته‌رخان بكه‌ن و به‌مجۆره سه‌رقاڵی خۆیان بن. به‌ڵام دوژمن له‌وه غافڵه كه داسه‌پاندنی سته‌م له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه، ئه‌م خه‌ڵكه‌ی تێكۆشه‌ر، سه‌ر سه‌خت، دلێر و دژهزوڵم بار هێناوه. ئه‌م جه‌ماوه‌ره بوێره له‌م قۆناغه‌ی دواییدا گۆڕانكاریی ئه‌رێنیان خۆڵقاندووه و ڕژیم به‌نیازه به كوشتن و ئێعدامی زیاتری خه‌ڵك، خۆی له زه‌بری خه‌باتیان به‌دوور بگرێ. ئێعدامی ٢٠ كه‌سی به‌لووچ له ماوه‌ی حه‌فته‌كانی ڕابردوودا و هێرشی به‌رینی ئێستا بۆسه‌ر كرێكارانی سووختبه‌ر به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئیدیعایه‌یه. به‌ڵام گرینگرترینی ئه‌م ڕووداوانه كامانه‌ن؟
یه‌كه‌م ئه‌وه‌یكه ئایین ده‌ورونه‌خشی پێشووی له هیدایه‌تی ناڕه‌زایه‌تییاندا نه‌ماوه. بۆ نموونه له سێهه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، واته ٧ی ڕه‌شه‌ممه، “مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید“، ئیمامی جومعه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ی زاهێدان، له فایلێكی سهوتیدا گشت خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی بانگهێشتی ئارام بوون، كۆنتڕۆڵی هه‌ست و خۆپارێزی كرد و وتی كه پازگا و ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌كان، ماڵی خه‌ڵكه و نابێ هێرشی بكرێته سه‌ر. له‌و كاته‌وه خه‌بات، ناڕه‌زایه‌تی و هێرش بۆسه‌ر ناوه‌نده نیزامییه‌كانی وه‌ك پازگای تورین له لایه‌ن لاوانه‌وه زیاتر بوو و مانگرتنی خاوه‌ن كه‌سب و كاره‌كانیش ڕانه‌وه‌ستاوه.
دووهه‌م، خه‌ڵكی ناڕازی به‌لووچستان و به‌تایبه‌ت لاوان، وه‌ك ساڵانی پێشوو، خۆیان له باقیی خه‌ڵكی ئێران جیا ناكه‌نه‌وه و له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ ناڕازیانی باقیی به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێران له په‌یوه‌ندی دان. ئه‌و پشتیوانییه به‌رینه‌ی كه ڕێكخراوه سیاسییه‌كان و تا ڕاده‌یه‌ك خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش له باقی شوێنه‌كانی ئێران له خه‌باتی ئێستای سه‌راوان و باقیی ناوچه‌كانی دیكه‌ی سیستان و به‌لووچستانی ده‌كه‌ن، ئاكامی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆشه‌گیر بوونه‌یه.
سێهه‌م ئه‌وه‌یكه به‌لووچه پێشڕه‌وه‌كان نیسبه‌ت به ستراتێژی ڕژیم و ئامانجی گه‌ڵاڵه‌كانی له ناوچه‌كه ئاگادارن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن زانیاری به خه‌ڵك بده‌ن. یه‌كێك له‌م گه‌ڵاڵانه، گه‌ڵاڵه‌ی “ره‌زاق“ه كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ، شیركه‌تی نه‌وت و سپای پاسدارانه‌وه داڕێژراوه. بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه سێ شوێنی سووته‌مه‌نی له سیركان، گوڵشه‌ن(یان خالق) و ئێسفهندهك درووست كراوه و سووته‌مه‌نی به هێندێك بنه‌ماڵه ده‌ده‌ن تا بۆ پاكستان بیگوازنه‌وه. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ده‌یان هه‌زار كرێكاری سووختبه‌ر كه دوورتر له ٢٠ كیلۆمیترن، له كار بێبه‌ری ده‌كات. سپا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه و هێزێك كه داهاتی كهڵانی سه‌رچاوه‌گرتوو له فرۆشی سووته‌مه‌نیی له پاكستانه‌وه ده‌چێته گیرفانییه‌وه، له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌شه‌ممه‌وه كارتی ره‌زاقی له ناوچه‌ی سه‌راوان بڵاو كردووه‌ته‌وه و گه‌ڵاڵه‌كه‌ی به‌كرده‌وه ده‌رهێناوه. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كوشتنی كرێكارانی سووختبه‌ر له ڕێكه‌وتی ٤ی ڕه‌شه‌ممه، به‌كرده‌وه ده‌رهێنان و جێخستنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه بوو.
گه‌ڵاڵه‌یه‌كی گرینگی دیكه، گه‌ڵاڵه‌ی گه‌شه‌ی لێوارئاوه‌كانی “مه‌كران“ه له چاهبههاری ده‌ریای عۆمان كه كڕینی زه‌ویی جووتیارانی به‌لووچ و ده‌ركردنی ئه‌وانی له‌و ناوچه‌یه لێكه‌وتووه‌ته‌وه. گۆیا ڕژیم پاش ده‌ركردنی كه‌سانی خۆجێیی، ده‌ستی داوه‌ته ڕه‌وانه كردنی هه‌رچی زیاتری فارس زمانه شیعه‌كان بۆ چاهبههار و لێوارئاوه‌كانی مه‌كران. له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی به‌نده‌ری بێهێشتی ( هه‌ڵكه‌وتوو له‌م ناوچه‌یه)، ڕژیم له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌گوزاره هێندییه‌كان قه‌رار و مه‌داری داناوه. له په‌نا ئه‌م دوو گه‌ڵاڵه‌یه كه بێگومان هیچ قازانجێكی بۆ خه‌ڵكی به‌لووچ تێدا نییه، ڕاوی “ترال“یش كه به شیركه‌ته چینییه‌كان سپێردراوه، ماسیگره به‌لووچه‌كانی ماڵ‌وێران كردووه و ناچاری كردوون ناوچه‌كه جێبهێڵن.
سته‌مێك كه له خه‌ڵكی به‌لووچ كراوه و ده‌كرێ، مێژووییه و سته‌می سهركوتگهرانه و ئابووریشی پێی زیاد بووه و زیاتریش ده‌بێ. ئه‌م خه‌ڵكه له سه‌رده‌می حكوومه‌تی دیكتاتۆری په‌هله‌وی و به‌تایبه‌ت حكوومه‌تی دیكتاتۆر و ئیدێئۆلۆژیك و سه‌رمایه‌داریی ئێستا له‌ژێر هه‌موو جۆره سته‌مێكدا بوون. داسه‌پاندنی سته‌می چینایه‌تی، نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی به‌لووچی دژهزوڵم بارهێناوه. به‌ڵام ئه‌م دژهزوڵم بوونه پێویسته ڕێك بخرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه خه‌بات له پانتایی به‌رینتردا درێژه‌ی ده‌بێت.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و گه‌ڵاڵه دژه‌مرۆییانه‌ی كه كۆماری ئیسلامی بۆ ناوچه به‌لووچ نیشنیهكان دایڕشتووه، سه‌ركوتی به‌لووچه‌كان توندتر ده‌بێته‌وه و به‌كرده‌وه ده‌رهێنه‌ری ئه‌م سهركوتهش سپای پاسداران ده‌بێت. لێره‌دا پێویسته سه‌ره‌نج بده‌ینه خاڵێكی گرینگ. سته‌می داسه‌پاو به‌سه‌ر خه‌ڵكی به‌لووچ، به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، هه‌مان سته‌مێكه كه به‌سه‌ر كرێكاران، ژنان و باقیی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران‌دا سه‌پاوه. زیندان، ئه‌شكه‌نجه، ئێعدام، چه‌وساندنه‌وه‌ی بێ‌سنوور، هه‌ڵاواردنی ٤٠ ساڵه، له جۆگرافیای ئێران‌دا هاوبه‌شه و بۆ نه‌مانی هه‌مووی ئه‌وانه هیچ ڕێگایه‌ك بێجگه‌له ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانه‌ی كۆماری ئیسلامی بوونی نییه. له وه‌ها باروودۆخێكدا، جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ ته‌نیا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سپای پاسداران ڕووبه‌ڕوو نابنه‌وه.
هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانی وه‌ك ئه‌رته‌ش، هێزی ده‌ریایی، هێزی ئینتزامی، به‌سیج و سپای پاسداران، هه‌ر هه‌موویان پێكه‌وه پارێزه‌ری ڕژیمن. جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ و ناڕازی له دواڕۆژی ئاخێز و ڕاپهڕییدا، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هێزانه ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه. هه‌ڵبه‌ت سپا به‌هۆی بازرگانیی مافیایی و گه‌نده‌ڵیی هه‌مه‌لایه‌نه، به‌هێزترین داكۆكیكاری ڕژیم نابێت، داكۆكیكار و سه‌ركوتگه‌ری سه‌ره‌كی، ئه‌رته‌ش ده‌بێت. به‌شداری كردنی كاریگه‌ر له ئاخێزی ڕووخێنه‌رانه‌ی ئیحتمالی و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌ش و باقیی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان، پێویستی به ڕێكخراوی پێشڕه‌و و ڕێبه‌ری زانا، چالاك و فیداكار هه‌یه.
خه‌باتی خه‌ڵكی به‌لووچ، به‌شێكه له خه‌بات دژبه ڕژیمێك كه دوژمنی هه‌موو خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ئێرانه. هه‌ربۆیه پێویسته له لایه‌ن ڕێكخراوه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان، هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌موو ئازادیخوازانه‌وه، پشتوانیی كرده‌وه‌یی و نه‌زه‌ریی لێبكرێت.