مانۆڕەکان بۆ گەرم کردنی بازاڕی هەڵبژاردن ی مانگی داهاتوی کۆماری ئیسلامی، دەستیان پێکردووە. هەرا و هوریای ڕۆژانه لهم بوارهدا، دەرووست دەبێتە خۆراکی ئەرزیابیی و لێکدانەوەی هەواڵنێران و بهناو شارهزایانی سیاسیی. لەنێو سەرسورمانی گەلێک لەم شارهزایانهدا، ئەحمەدی نیژاد سەرەڕای تەوسیەی خامهنەیی خۆی کاندید دەکات تا بە ڕواڵەت دەژایەتی لەگەڵ ” ڕێبەر” بکاتە پاڵپشتێک بۆ ئیعتیباری خۆی لەنێو خەڵکدا. ناوی ئیبڕاهیم ڕەئیسی بێزراو ترین کەسێک کە تهسهوری بكهی، وەک کاندیدێک کە قهرار بێ به ڕەقیبی ڕووحانیی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریدا، دێته گۆڕێ. بەم جۆرە ههل بۆ تەبلیغ کردنی بیرۆكهی هەڵبژاردن لەمابهینی ” خراپ و خراپتر”دا لە زەین و مێشکی ئەوانهی کە گۆیا بڕیاریان داوە بەردەوام ئامراز و سیا لەشکری بێ جیرە و مەواجبی ئەم جۆرە شانۆگەریانە بن، دهڕهخسێت.
ئەوەیکە ناوەندەکانی کاریگەری دهسهڵات واتە سەرانی سپای پاسداران و خامهنەیی سهرئهنجام چۆن بڕیار دهدهن، گرێدراوە بە وەوە کە لە هەر دەورەیەکدا ڕژیم پێویستی بە چی هەیە. بە سهرنجدان بەو نیازانەیە کە لە هەر دەورەیەکدا کەسێکی دیاریکراو سەر لە سندووقەکانی دەنگدان دەردێنێ. بەڵام چوونكه پێویستە شانۆ گهرییهکە، کامڵ بێت و ئاڕاستەیەکیش پیشانی خەڵک بدرێت تا بێنه بەردەم سندووقەکانی دهنگدان.
چاوگێڕانێکی خێرا بە سەر ئەو شانۆگەریانەدا کە بە ناوی هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامیدا بەڕێوەچوون، نیشانی ئەدات کە هەر جارێک هاو تەریب لەگەڵ جیهەت گیری سیاسەتێک کە جێی سهرنجی بەیتی ڕێبەری و فەرماندەکانی سپای پاسداران بووە، هەوڵدراوە تا ئەو کاندیدە لە سندووقەکان سەرکەوتو بیتەدەرێ کە پێشتر تەوافوقی لەسەر کراوە و زیاترین خزمەت به بهرژهوهندی ئهوان دهكات.”
هەڵبژاردنی” ساڵی ١٣٨٨ نمونەیەکی بەرچاوی وەها سیاسهتێك بوو. نیازی ئەو كاتی کۆماری ئیسلامی، درووست كردنی قەیرانی ناوچەیی بوو، هاتنە دەری کەسێکی وەک ئەحمەدی نیژاد کە خامهنەیی ئەوی بە کەسێکی نزیکتر لە بۆچونەکانی خۆی ناساند، بەرهەمی وڵام بە نیازی ئهو سهردهمیان بوو. دیمان کە ئەم نیازە بە تەقەلوب و فڕوفێڵێکی ئاشکرا و بەرین و سەرکوتی خوێناوی ناڕازیان بەم تەقەلوب و گزی کاریە، سەرئەنجام داسەپێندرا. یان مەسەلەن لە ساڵی ١٣٩٢ دا ئەم حاکمییەتە، بە لەبەرچاو گرتنی گوشاری گەمارۆکان و کۆمەڵیک گرفتی جیددی کە بەشوێن پەیگیری کردنی بەرنامەی هەستەییدا پێکهاتبوو، پێویستی بەوە بوو کە ئاڕایشی سیاسی بە چەشنێک تەنزیم بکات، کە سیاسەتی ” نەرمی نواندنی قارەمانانە” لە بەرانبەر ئهمریکا و ڕۆژئاوادا بەڕێتە پێشێ و بۆ وڵام دانەوە بەم نیازە سیاسییە، ڕازی بوون بە هاتنە دەری ناوی ڕووحانی لە سندووقەکان. بەڵام بۆ شانۆگەری هەڵبژاردنی ساڵی ٩٦ ڕژیم توشی سەر لێ شێواویەکی ئاشکرا بووە. هێشتا بە دڵنیاییەوە ناتوانین باسی جیهەت گیریەکانی ئەوانه بکەین کە ئەرکی مۆهەندیسی کردنی هەڵبژاردنیان لە ئەستۆیە. سەر لێ شێواوی كاتێك دهردهكهوێت کە ڕژیم بۆ ئاشکرا کردنی کارتی سەرەکی و یان ناوەرۆکی سەرەکی فریوکاریەکانی، دەرفەتێکی زۆری بۆ نەماوەتەوە. هەڵبەت بە شناختێکی کە لە کۆماری ئیسلامی و شێوازە فریوکاریەکانی هەمانە، هێشتا دەبێ چاوەڕوانی کۆمەڵیک شانۆی جەنجاڵی تریش بین. ئەگەر هەر ئەو جۆرەی کە ئەحمەدی نیژاد لە رۆژی ناو نووسینیدا وتی، ” هاتۆتە مەیدان تا هەڵبژاردنی دوو جەمسەری بکاتە سێ جەمسەری”، ڕواڵەتی مەسەلەکە ئەوەیە کە ڕەئیسی و رۆحانی و خۆشی لە سەروی ئەم جەمسەرانەدا حیساب کردوە. ئەگەر بە فەڕز ئەم سێ کەسە وەک بازیگەرانی سەرەکی شانۆی هەڵبژاردن حیساب بکەین، هەرکامە و تایبەت مەندی خۆی هەیە. رۆحانی وەک سیمایەک ناسراوە کە لە ماوەی چوار ساڵدا بەردەوام وەعدە و بەڵینی درۆینەی بە خەڵک داوە: باسی لە مەنشوری مافی هاوڵاتیی بوون کردووە، ئێرانی لە ڕیزی یەکەمی بەڕێوەبەرانی حوکمی ئێعدام لە دنیادا داناوە، تەنگی بە نووسەران و هونەرمەندان و چالاکانی مەدەنی هەڵچنیوە، دژی کرێکاری ترین لایەحەی قانونی کاری بۆ پەسند کران داوەتە مەجلیس، مافە سەرەتاییەکانی کەمینە نەتەوایەتی و مەزهەبیەکانی توندتر لە پێشوو پێشێل کردوە و دەیان خاڵی تر، وەها مۆرەیەک لە نەزەر ڕای گشتیەوە قاعیدەتەن وەک سوتاو بە حیساب دێت.
بەڵام ئیبڕاهیم ڕەئیسی لە باری توانایی هێنانی خەڵک بۆ بەردەم سندوقەکانی دەنگدان لە رۆحانیش زیاتر جێی سرنجە. ئەگەر ئەحیانەن تەسمیمی سەرانی ڕژیم لەسەر ئەوە بێت کە ئەم دەورەیە ئەو سەر لە سندوقەکان دەربێنێ، بە واتای ئەوەیە کە ڕژیم ئەولەویەتی خۆی لەسەر سەرکوتی هەرچی زیاتری ناڕەزایەتیەکان بنیادناوە. ئیبڕاهیم ڕەئیسی لە ساڵی ١٣٨٣ وە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ جێگری یەکەمی قوەی قەزاییە بووە و لە ساڵەکانی ٩٣ و ٩٤ یشدا دادستانی کوللی کیشوەر بوو. ئەو ١٧ ی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٤ بە حوکمی خامنەیی وەک سەرپەرستی تەولیەتی ئاستانی قودسی ڕەزەوی یەکێک لە دەوڵەمەند ترین ناوەندەکانی تاڵان کردنی سەروەتی ئەم کۆمەڵگایە لە کۆماری ئیسلامیدا داندرا. بەڵام زیاترین بەشی بەرپرسیارەتیەکانی لە قوەی قەزاییەی کۆماری ئیسلامیدا بەسەر بردوە. ئەو لە سەرەتای دەیەی شەستدا لە پۆستە قەزایی- ئەمنیەتیەکاندا خەریکی کار بوو. لە جەریانی ئێعدا کرانی بە هەزاران کەس لە زیندانیانی سیاسی ساڵی ١٣٦٧ دا، لەگەڵ حسێنعەلی نەییری، موڕتەزا ئیشراقی و مستەفا پور محەممەدی لە ئەندامانی گوروپی ناسراو بە << هەیئەتی مەرگ>> بوون کە گەلێک جەنایەتی وەحشەتناکیان لە مێژووی کۆماری ئیسلامیدا تۆمار کردوە و بە هەزاران ئینسانی دیلیان بە جوخەکانی ئێعدام سپارد.
تەکلیفی پێشینەی ٨ ساڵەی ئەحمەدی نیژادیش روونە. قەرار بوو پارەی نەوت بەرێتە سەر سفرەی خەڵک، زیاتر لە ٥٠ ملیۆن کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتەی بردە ژێر هێڵی هەژاریەوە. ٨٠٠ ملیارد دۆلاری لە سەروەتی ئەم خەڵکە بەبێ حیساب و کیتاب بەربادا. لە ئاستی بیروڕای گشتی دنیادا وەک سەرۆک کۆمارێکی نەزان، کۆنەپەرست، درۆزن، شارەزا لە دروست کردنی قەیرانی ساختەگی و جەنجاڵی، جێگه و شوێنی خۆی چەسپاند. گەڕانەوە بۆ دەورانی ئەحمەدی نیژاد واتایەکی بێجگە لە داماوی و سەر لێ شێواوی ڕژیمی ئیسلامی لەم بوارەدا نییە. گشت ئەمانە نیشانی ئەدەن کە لە هەر شانۆگەریەکی هەڵبژاردندا، ئاڕاستەکانی ڕژیم و باڵی زاڵ تێیدا بۆ چارەسەر کردنی قەیرانەکان و ئەو بژاردانەی کە لەبەر دەمیدان، سنوردار تر دەبنەوە. ناکۆکی بنەڕەتی خەڵک لەگەڵ ئەم ڕژیمە بە ڕادەیەک قوڵە و نەفرەت لەم ڕژیمە ئەوەندە بەرینە، کە سەرکوت کردنی بە بوونە سەرۆک کۆماری ئینسان کوژێکی وەک ئیبڕاهیم ڕەئیسی و یان هێور کردنەوەی بە هەڵبژاردنی سیاسەتمەدارێکی گوێلەمستی وەک حەسەن رۆحانی، یان شەڕلاتانێکی وەک ئەحمەدی نیژاد مومکین نییە. چارەسەری ناکۆکی خەڵک بە ئیستبدادی دینی سەرمایەداری لە ئێران تەنیا یەک ڕێگا چارەی هەیە و ئەویش لادانی بێ شەڕت و مەرجی حاکمیەتی کۆماری ئیسلامیە. تەنیا ئەو کاتەیە کە ڕێگا بۆ هەڵێنانەوەی هەنگاوی دواتر لە بواری دابین بوونی ئازادی و ڕیفاه و ئاسایش و یەکسانی لەم کۆمەڵگایەدا خۆش دەبێت.