بڵاو بوونەوەی فیلمی قسەکانی “ئەحمەدی” نوێنەری زەنجانیی مەجلیسی ڕژیم لە رۆژەکانی کۆتایی مانگی ڕەشەمەدا، سەبارەت بە قوەی قەزاییە لە سەحنی عەلەنی مەجلیس، شانۆیەکی بچوک لە کارەساتێکە کە بەسەر قوەی قەزاییەدا زاڵە. “ئەحمەدی” وێڕای پۆستی نوێنەرایەتی، جێگری وەزیری سەنعەت، مەعدەن و توجارهت، جێگری ئیداری و ماڵی وەزیری بازهرگانی، سەرۆکی دەبیرخانەی شوڕای باڵای چاودێری بەسەر ژووری بازهرگانی، پیشەسازی و مەعدەنەکان و کشتوکاڵیش پاشکۆی ناوەکەین. ئەو یەکێك له ئوسول گەركانه و بێجگە لەوەی کە ئایا هەڵبژاردنی داهاتو، وە ئەو کێشانەی نێوان باندەکانی ئوسول گرا، ئەوی وادار کردوە ئەم قسانە بکات و یان هەر ئەنگیزەیەکی دیکە، فەرقێک بە حاڵی بابەتەکە ناکات کە قسەکانی ئەو، بەشێک لە جەوهەری تاسەر ئێسقان، کۆنەپەرست بوونی کۆماری ئیسلامی، ئاشکرا دەکات. ئەو لە بەشێک لە قسەکانیدا دەڵێ، “گەورە و قەبە بوونی قوەی قەزاییەی هەر وڵاتێک، هۆکاری شەرمەزاری ئەو وڵاتە. ساڵانە چل هزار میتری چوارگۆشە، قوەی قەزاییە دەیەوێ بیناسازی بکات، بۆچی؟ ناكارامهیی قوەی قەزایی دهبێ لە شوێنێکی تردا، چارەسەر بکرێت. ئێمە کۆمەڵێک قوتابخانەمان هەیە کە شاگردەکانی لە کانتینێر و کانکسدا دەرس دەخوێنن، لە کەپردا دەرس دەخوێنن، بیناسازی و زیندانسازی غەڵەتە ئاغا، دەتەوێ چی بکەیەت؟ زیندانیی، منداڵەکەی کەوشی نییە، ناتوانێ بینێرێتە مەدرەسە بخوێنێت، مەگەر گەرەکمانە ٨٠ ملیۆن کەس زیندانی بەکەین، کەسێکم نەبینیوە لە کرداری قوەی قەزاییە ڕازی بێت، ئیزنی ئەوەمان نییە پارەی خەڵکی بۆ خەرج بکەین، تا ویلا و بینای پێ دروست بکات، بۆچێ؟. پێویستە زیندانەکان کەم بکەینەوە، سەرەتای ئینقلاب قەرار بوو زیندان کەم بکەینەوە بە جێگای ئەو مەدرەسەی زیاتر دروست بکەین، سەرەتای شۆڕش ١٠ هەزار کەس زیندانیمان هەبوو، ئێستا ٢٢٠ هەزار کەسن.”
دەبێ بەم نوێنەرەی مەجلیسی ڕژیم بوترێت کە ئەم دەزگا گەندەڵەی کە ئەو خوازیاری “کارا کردنەوە”یەتی، بەرهەمی هەر ئەم ڕژیمەیە و لە داوێنی ئەودا پەروەردە بووە. ئەم دەزگایەی کوشتار، ئێعدام، ئەشکەنجە، زیندان و گەندەڵی لە کارنامەی خۆیدا، خاوەنی جەنایەتێکی بێ ئەژمارە. مێژوو لەبیری ناکات کە هەزاران کەسی لە کومونیستەکان و ئازادی خوازان لە بازجوییە چەند خولەکیەکانیدا بە حوکمی جەللادەکانی ئەم قوەیهی کوشتوە و لە ژێر ئەشکەنجەدا جەستەیان لەتوکوت بووە، دستدرێژی کرایە سەر ژنان و منداڵانی کەم تەمەن لە زیندانەکاندا، درانە دەست کۆپاڵ بەدەستانی حیزبوڵایی و ئەشکەنجەگەرانی گوێلەمست. مەگەر غەیرەز ئەوە بوو کە لە هەمان سەرەتای ساڵی ٦٠وە لە سەرسوڕمانێکی گشتیدا، گرتن و زیندانی کردن دەستی پێکرد. مەگەر غەیرەز ئەوە بوو کە گرتن و زیندانی کردنەکان بە ڕادەیەک بەرین و بەربڵاو بوون کە لە ماوەیەکی کورتدا، زیندانەکان پڕ بوون و پادگانەکانیان کردە زیندان و لەبەر ئەوەی گشت ئەمانە بەس نەبوون، زیندانی تازیان دروست کرد. “بیناسازی” قوەی قەزاییە کە نوێنەری مەجلیسی ڕژیم بە دەستیەوە شاکیە، دروست كردنی ماڵ و ویلا نین، زیندانن بۆ زیاتر بەندکردنی خەڵک.
قوەی قەزاییە ئۆرگانی دەرکردنی گشت ئەو حوکمانەیە کە بە درێژایی تەمەنی ئەم ڕژیمە لەسەر بنەمای نابوود کردنی ئینسانەکان، سادر کراون. کاتێک ڕادەگەیەندرێت کە ساڵی ڕابردوی زایینی بە تەناسوبی جەمعیەت، کۆماری ئیسلامی، بانرتین ژمارەی ئێعدامەکانی بووە، کاتێک لە ساڵی ٩٣ دا، ١٧ کرێکاری مەعدەنی “ئاق دەرە” شێلاقکاری دهكرێن، کاتێک لە رۆژەکانی کۆتایی ساڵی ٩٥دا کرێکارێکی کانی بەردی ئاسنی بافق بە “تاوانی تێکدانی نەزمی گشتی” حوکمی شێلاقەکەی تەئید دەکرێت، کاتێک هەزاران زیندانیی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا لە چاوەڕوانی ئێعدامدا بەسەردەبەن، کاتێک بەرپرسانی زیندانی “فهشا فوویە” زیاتر لە ٣ مانگە کە نزیکەی ٤٥ زیندانیان لە ساڵۆنێکی داخراودا و دوور لە باقی زیندانیەکان ڕاگرتوە، کاتێک بەرپرسانی زیندانی زاهیدان بۆ گواستنەوەی زیندانیان لە بەندێکەوە بۆ بەندێکیتر، یەک ملیۆن تمەن پارە وەردەگرن، کاتێک لەگەڵ گشت ئەمانەدا، پزیشکی قانونی زیندان، بارودۆخی خراپی “بێهنام ئیبڕاهیم زادە”ی تەئید کردوە و خوازیاری ناردنیەتی بۆ دەرەوەی زیندان بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام دادستان دژایەتی ئەم داخوازیە دەکات و بە گوێرەی وتەی هاوسەرەکەی، ئەگەر تا کۆتایی مانگی خاکەلێوە، بەرپرسان بۆ دەرمان کردنی کارێک نەکەن، دەست ئەداتە مانگرتن لە خواردن، کاتێک چوار کەس لە زیندانیانی زیندانی “کەهریزەک” لە ساڵی ٨٨ دا بەهۆی ئەشکەنجە و کاریبوونی ئازار و برینەکانیانەوە دەکوژرێن، کاتێک ٣٢ زیندانی سیاسی لە زیندانی ئوین لە نامەیەکدا بۆ گوزارشگەری تایبەتی سازمانی ملەل و هەروەها سەرۆکی شوڕای مافەکانی مرۆڤ دەنووسن “ڕەچاو نەکرانی حەریمی خوسوسی و مافی هاووڵاتی، هەژاری و نادادپەوەری، نەبوونی ئازادی ڕادەربڕین و ئەندیشە و گرتنی بەردەوامی لاوان، خوێندکاران، موعەلیمان و مامۆستایانی بەرجەستەی مەدرەسە و زانکۆکان، سادر کرانی ئەحکامی ئێعدام و زیندانی قورس و درێژماوە کە لە لایەن ئەو دادگا تەشریفاتیانەوە کە وەزارەتی ئیتلاعات و سپای پاسداران کۆنترۆڵ و بەڕێوەیان دەبەن و قازیەکانی وەک “سەلەواتی و مهقیسه” کە بوکەڵەی ماشێنی و قورمیشی تایپ و ئیمزای ئەوانن”، کاتێک هاوبەندیەکانی “محەممەد عەبدوڵاهی” زیندانی سیاسی کە بەرەبەیانی یەکێک لە رۆژەکانی مانگی گەلاوێژ لە زیندانی ورمێ ئێعدام کرا، دەڵێن “هاوڕێکەمانیان بە بەرچاومانەوە برد” و ئەو لە کۆتایی پەیامە کورتەکەیدا لە ژوورێکی تاکە کەسیدا بە زیندانیەکی تر دەڵێ “عووسمان” زۆرم پێ خۆش بوو بزانم دهتوانی ئهو كۆترهی کە لەژێر بانی باشگاکەدا هەڵدەنیشێ، ئازاد بکەی یان نا”؟، کە باس لە قوڵترین هەستی ئینسانی ئەو، تەنانەت لە ئاخرین ساتەکانی ژیانیدا بۆ ڕزگار کردنی کۆترێک دەکات.، کاتێک دوو مودیری بانکی میللی ئێران، باس لە بوونی ٦٣ حیسابی سەرۆکی قوەی قەزاییە لە پێوەند لەگەڵ ئەو وەسیقانەی کە زیندانیەکان، لای قوەی قەزاییە دایاندەنێن، دەکەن و دەڵێن، بەهرەی ئەم حیسابانه، بەرابەری ٢٠ ملیارد تمەنە لە ساڵدا و هەردووی ئەم مودیرانە، بەخاتری ئاشکرا کردنی ئەم گەندەڵیە ماڵیە خراونەتە زیندان، کەوایە دەبێ بەم نوێنەرەی مەجلیسی کۆنەپەرستی ڕژیم بوترێت کە قوەی قەزاییە، نابێ “کاراتر” بکرێتەوە. قوەی قەزاییە دەبێ لەگەڵ بوونی خودی ڕژیمەکەی، بسڕدرێتەوە.
دەبێ بوترێت زیندان و زیندانی، بەشێکی جیا نەکراوەن لە نیزامێكی کۆمەڵایەتی- ئابووری کە بۆ پاراستنی رهوتی چهوساندنهوه و ستهم، پێویستی بە ناوەندێکە بۆ سەرکوت و بەند کردنی خەڵک. ڕزگار بوون لە زیندان و زیندانی لە گرەوی نابوود کردنی ئەم نیزامه چەوسێنەرانە و ستەمگەرانەیە دایە.