درێژەی قەیرانی جیهانیی سەرمایەداری و ئاسەوارەکانی هەروا یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانە لە شیکردنەوەی بارودۆخی ئێستای دنیادا. دهرهاویشتهكانی ئەم قەیرانە نە تەنیا بارودۆخی کار و ژیانی زۆربەی دانیشتوانی گۆی زەوی بەرەو رووی نەهامەتی زیاتر کردۆتەوە، بەڵکودهرهنجامهكانی کاریگەرییان کردوەتە سەر نیزامی مناسباتی نێونەتەوەیی، مناسباتی بلۆک بەندیەکان و زلهێزە سەرمایەداریەکان، ڕقابەت و کێشمەکێشی نێوان ئەم هێزانە بۆ پەرەدان بە حەوزەی نفوزیانی توندتر کردۆتەوە و دنیا بەرەو دەورەیەکی نوێ لە نا سەقامگیری و پەرەسەندنی نا ئەمنی دەبات.بەپێی ئامار و قسەکانی کارناسانی کاروباری ئابووری ئەم قەیرانە سەرەڕای هێور بوونەوەیەکی ڕێژەیی هێشتا درێژەی هەیە و ڕێژهی گەشەی ئابووری لە زۆرێک لە ئابووریە گەورەکانی دنیادا هێشتا لەخوارەوە ترە لە دەورەی پێش قەیرانەکە. ڕەوتی گەشەی ئابووری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئامریکا لە هەڵکشان و داکشاندایە. دابەزینی ڕێژەی سەرمایەگوزاری بەتایبەت لە بەشی پیشەسازیدا و نزم بوونەوەی قەبارەی هەناردەی ئەم وڵاتە وەک یەکێک لە فاكتهرهگرنگەکانی كهمبوونهوهی خێرایی گەشەی ئابووری ئامریکا باس دەکرێت. رهوتی هیواشی گەشەی ئابووری لەبارودۆخێكدا کە تەنیا قەبارەی قەرزە ڕەسمیەکانی دەوڵەتی ئامریکا گەیشتوەتە زیاتر لە ١٧ ترلیۆن دۆلارو ئهمه لە مێژووی ئامریکادا بێ وێنەیە. ئەم بارودۆخە، دابەزینی زیاتری بیمەکان و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، ئاوسانی زیاتر و قوڵتر بوونەوەی کەلێنی نێوان هەژاری و سەروەتی بەدواوەیە. بەپێی پێش بینی نووسینگهی تۆرێژنییهوهكانی کۆنگرەی ئامریکا، ئابووریی ئەم وڵاتە تا ساڵی ٢٠١٧ ناگەڕێتەوە بۆ قۆناغی بەر لە قەیرانەکە. لە ئوروپا وهزعهكه لەمە باشتر نییە. زۆرێک لە کارناسانی کاروباری ئابووری سەرەڕای زیاد بوونی دوو، سێ لەسەدی بەرهەمهێنانی ناخالیسی نهتهوهیی ئاڵمان و ههندێ لە وڵاتانی ئیسکاندیناوی لەسەر ئەو بڕوایەن کە هێشتا ناوچەی یۆرۆ لە قەیران دەربازنهبووه. ئەم کارناسانە بە ئاماژە کردن بە ههڵسانی ڕێژهی بێکاریی بەتایبەت لە وڵاتانی باشوری ئوروپا و ڕێژهیکەمی بەرهەمی ناخالیسی نێوخۆیی لەسەر ئەو بڕوایەن کە لە ئێستادا ناکرێ باس لە کۆتاییهاتنی قەیران بکرێت. چێن ئەگەر چی مەودایەکی زۆری لەگەڵ ڕێژهی گەشەی ١٤ لەسەدی بەرلە قەیرانەکە هەیە، بەم حاڵەشەوە لەم دوساڵەی دواییدا نرخی گەشەی ئابووریه ٧ لەسەدیهكهی پاراستوە و لهگهڵ بەراورد بە ئامریکا و ئوروپا و باقی هێزە ئابووریەکانی دنیا خاوەنی مەوقعیەتێکی باشترە.
درێژەی قەیرانی جیهانیی سەرمایەداری و ڕەوتی دیسان تەوزیع و جێگۆڕکێی جیهانی هێزە ئابووریەکان، بۆتە هۆی توند بوونەوەی ڕقابەتی زلهێزە سەرمایەداریەکان بۆ پەرەدان بە ناوچەی نفوز لە شوێنە جۆراو جۆرەکانی دنیادا. توند بوونەوەی کێشمەکێشی نێوان زلهێزە سەرمایەداریەکان بۆ شکڵدان بە بلوك بهندیی نوێی سیاسی و ئابوریی، دیاردەیەکی تازە نییە و لە تایبەتمەندیە زاتییهكانی سەرمایەداری ئیمپڕیالیستیەوە سەرچاوە دەگرێت. لە سەرەتای سەدەی بیستەوە کاتێک کە هێزی ئابووری و هێزە دەریاییەکانی بریتانیا بەرەو پوکانەوە چوون و هێژمونیەکەی لە بەرانبەر هاتنە مەیدانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئامریکا و ئاڵماندا وەک دوو ڕەقیب و دوو هێزی باندهستی پیشەسازی و دەریایی کەوتە ژێر گوشارەوە، ڕقابەت لەسەر پاراستن و پەرەپێدانی ناوچەی ژێر نفوز لە ئوروپا، ئاسیای رۆژهەڵات و مەدیتەرانەدا، توند تر بۆوە و یەکێک لە دەورەکانی قەیران و نا سەقامگیری لەگەڵ خۆیدا هێنا. ئامریکا ئەگەرچی هێشتاش گەورە ترین هێزی ئابووری نیزامی دنیایە، بەڵام ڕەوتی روو لە داكشانیهێزی ئابووری ئەم وڵاتە کە بە کۆتایی هاتنی دەورانی شەڕی سارد بە روونی خۆی نیشاندا، هەروا درێژەی هەیە.
چین وەک دووهەمین هێزی ئابووری و نیزامی دنیا بە لەبەرچاو گرتنی بودجهیهكی كهلان کە بۆ بەهێز کردنی توانای نیزامی بە ئامانجی زاڵ بوونی بەتەواوەتی بەسەر ئەو ڕێڕەوە دەریاییانەدا کە ئابووری پیشەسازی چین وابەستەیەتی تەرخانی کردوە، بەگشتی دەرخەری ئەوەیە کە چین بهنیازه دەور و نەقشێکی گرنگتر لە هاوسهنگی یه جیهانییهكاندا بگێڕێ. روسیە سەرلەنوێ وەک هێزێکی ئیمپڕیالیستی نفوزی ئامریکا و ئوروپایی لە ناوچە ئیستراتیژیکەکانی دنیادا توشی گرفت کردوە. دخاڵەتی ڕوسیە لە ئۆکڕاین سەرەڕای دژایەتی ئامریکا، یەکێک لە نیشانە روون و ئاشکراکانی دابهشكرانی جیهانی دەسەڵاتی ئابووری و چونەژێر پرسیاری هێژمونی ئابووری و نیزامی ئامریکایە. مهیل بەرەو زیاد بوونی بوجەی نیزامی و مسابەقەی تەسلیحاتی لە نێوان زلهێزه ئابووریەکانی دنیادا لە باقی نیشانەکانی گۆڕانی هاوسەنگی هێزە لە نیزامی مناسباتی نێونەتەوەییدا. ئەم بارودۆخە دنیای بەرەو رووی دەورەیەک لە نا سەقامگیری و پەرەسەندنی نائەمنی دەکاتەوە.
شەڕ و قەیران لە خاوەرمیانەدا لە شوێنێکدا کە ناوچەی نفوزی بێ ئەملاو ئەولای ئامریکا بوو، دەرخەری ئەم ڕاستیەیە نەخشی ڕێبەریی بێ ڕکابەری ئامریکا لەم ناوچەیەدا کۆتایی هاتوە. چاوگێڕانێک بەسەر گۆڕانكارییهكانی یەک دەیە و نیوی ڕابردو ئەم ڕاستیە بە روونی نیشان ئەدات. لەشکرکێشی ئامریکا و هاوپەیمانەکانی بۆسەر ئەفغانستان لە مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٠١ دا و دواتر داگیر کردنی عێڕاق لە مانگی مارسی ٢٠٠٣ دا و بێتوانایی لە دامەزراندنی سەقامگیری جێی سرنجی، لە نیشانە روون و ئاشکراکانی کۆتایی نەقشی هێژمونیکی ئامریکایە لەم ناوچەیەدا. لهگهڵ كۆتایهینانی شەڕی سارد ئامریکا هەموو ههوڵهكانی خستهگهڕتا نیزامی مناسباتی نێونەتەوەیی یان نەزمی جێی سرنجی لەسەر بنەمای مەیل و نەقشەکانی شکڵ پێبدات. هەوڵەکانی ئامریکا لەسەر ئەم گومانە پوچە دامەزرابوو کە بە لێكههڵوهشانی شۆڕەوی و لە دەورانی جیهانگیریی سەرمایەدا ئەوە ههر ئامریکایە کە بە پشت بەستن بە هێزە نیزامیەکەی دەتوانێ ڕێبهرایهتی خۆی بەسەر زلهێزەکانی جیهانی دوای شەڕی سارد دا بسەپێنێ. شەڕی دەرکردنی عێڕاق لە كووهیت و بهدواشیدا رووداوی ١١ ی سیپتامبر، لەشکرکێشی بۆ ئەفغانستان و عێڕاق و داگیر کردنی ئەم دوو وڵاتە، شەڕ لە باڵکان، ئەمانە بە گشتی بەشێک بوون لە هەوڵەکانی ئامریکا بۆ دابین کردنی ڕێبەریی خۆی بەسەر دنیادا. بەڵام لهبهرئهوهیكه هێزی روو لە پوکانەوەی ئابووری ئامریکا لەگەڵ هێزی نیزامی بێ ڕکابەریدا نەدەهاتەوە، نە نهك ههر نەیتوانی بە نیشاندانی هێزی نیزامی خۆی ڕەقیبەکانی وەک ئوروپای یەکگرتوو، ژاپۆن، چین و ڕوسیە بێنێتە ژێر ڕێبەری خۆیەوە، بەڵکو خۆی بوو بە هۆکاری سەرەکی نا سەقامگیری لەم وڵاتانەی کە بە دخاڵەتی سهربازیداگیری کردبوون. لەشکر کێشی ئامریکا بۆسەر عێڕاق و داگیر کردنی ئەم وڵاتە کە بەری بەوە گرت کە خەباتی خەڵک بۆ ڕزگار بوون لەچنگ دیکتاتۆڕی سەدام، پرۆسەی مەنتیقی خۆی بپێوێ و موسیبەتەکانی سەرچاوە گرتوو لە داگیرکاری ئاماریکا، خۆڕاگریەکی کۆنەپەرستانەی لە بەرانبەریدا شکڵ پێدا کە بوارە عەینیەکانی گەشە کردنی ڕەوتەکانی وەک داعشی فەراهەم کرد. ئامریکا نهك ههر نەیتوانی ڕەقیبە جیهانیەکانی بێنێتە ژێر ڕێبەریی خۆیەوە، بەڵکو لەلای هاوپەیمانە ناوچەییەکانی وەک تورکیە، عەرەبستانی سعودی، و شێخ نشینەکانی کەنداو، ئیعتیباری ڕابردوشی لەدەست دا.
لە لایەکی دیکەوە ئاسەوارەکانی ئاخێزی خەڵکی خاوەرمیانە و باکوری ئافریقا، نەزمی ئیمپڕیالیستی ناوچەکەی تێکدا و جیگهوشوێنی ئامریکای لەم ناوچەدا دیسانیش لاواز تر کرد. ئامریکا نەیتوانی لە بەرانبەر شەپۆلی خورۆشانی ناڕەزایەتی خەڵکدا پێش بە روخانی ڕژیمە دیکتاتۆڕەکانی هاوپەیمانی لە تونێس و میسر بگرێت. دەوڵەتەکانی تورکیە، عەرەبستانی سعودی، قەتەر و ئەوانیتر بە تهجربهش بووه، بۆیان دهركهوتووهکە ناتوانن زەمانەتی مانەوەی حکومەتەکانیان بە پشتیوانیەکانی ئامریکاوە گرێبدەن. عەرەبستانی سعودی و قەتەر و باقی شیخ نشینەکان چونەتە ڕیزی ڕەخنەگران لە سیاسەتەکانی ئامریکاوە. حکومەتی عەرەبسانی سعودی بێ هیوا لە پشتیوانیەکانی ئامریکا، زەمانەتی مانەوەی لەڕێگای دخاڵەتگەری لە عێڕاق و سوریە و دخاڵەتگەری نیزامی لە یەمەن و پاشەکشە کردن بە ڕەقیبە ناوچەییەکانیدا دەبینێ. دەوڵەتی تورکیە لە سیاسەتەکانی ئامریکا لە ناوچەکەدا دوور کەوتۆتەوە. بزووتنهوهی خهڵكی كوردوستانی له سوریه و توركیه وهك فاكتهریكی گرینگ دێنه ئاراوه. روسیە دەگەڕێتەوە بۆ مەیدانی ڕقابەتە ناوچەییەکانی سهردهمی شەڕی سارد لەسەر بەدەست هێنانی نفوز لە خاوەرمیانەدا. ئیسرایل لە بەرانبەر سیاسەتەکانی ئامریکا لە ناوچەکەدا سەر با ئەدات. بە تێکچوونی نەزمی ئیمپڕیالیستی لەم ناوچەیەدا و لە غیابی نەخشی هێژمونیکی دەوڵەتی ئامریکادایە کە ناوهندهكانی قەیران لە خاوەرمیانەدا بۆنەتە شوێنی کێشمە کێش و ڕقابەتی حكومەتەکانی عەرەبستان، قەتەر و تورکیە و هاوپەیمانەکانیان لە لایەکەوە و روسیە و ڕژیمەکانی کۆماری ئیسلامی و بەشار ئەسەد و حیزبۆڵڵا لە لایەکی دیکەوە. ئەم ڕاستیە نیشانی ئەدات کە كهمبوونهوهی هێزی ئیمپڕیالیستی ئامریکا بهبێ حزووری كومهڵاێهتی بزووتنهویكی ئازادێخۆازانه و سوسیالیستی خۆی لەخۆیدا دنیا ناکاتە شوێنێکی ئەمن، و لە کورتماوهدا ڕەنگە ببێتە هۆی زیاتر بوونی جوڵەی هێزە ناوچەییەکان بۆ پەرەدان بە نفوزیان لە ناوچەکەدا.
درێژەی قەیرانی جیهانی سەرمایەداری و تاریک بوونی دیمەنگای ڕەونەقی ئابووری ئەگەر لە لایەکەوە بەردەوامی ناڕەزایەتی کرێکاری و جەماوەریی دەکاتە ئەمرێکی ناچاری و لەسەر بەستێنی ئەم حەرەکەتە کۆمەڵایەتیە، زەمینەی مادی بۆ بووژانهوهی حەرەکەتی چەپ و سوسیالیستی بەهێز دەکات، بەڵام لە لایەکی دیکەشهوه ڕقابەت لەنێوان زلهێزە سەرمایەداریەکان و بێ سوباتی لە نیزامی مناسباتی نێونەتەوەیی، شەڕ و بشێوی لە ناوهندهكانی قەیران لە دنیادا پەرە پێئەدات. لەسەر بەستێنی ئەم قەیرانانە ڕەوتە دەستە ڕاستیەکان لە نێودڵی ئوروپادا سەر هەڵئەدەن و جەریانە تاسهرێشقان کۆنەپەرست و جەنایەتکارەکانی وەک داعش و حوسیەکان لە خاوەرمیانە و شەباب و بوکوحهرام لە ئافریقا، ئیمکانی دەرکەوتنیان بۆ دەڕەخسێت. ئێستا لە ناوچەی خاوەرمیانەدا، سوریە بە لەبەرچاو گرتنی مەوقعیەتێکی جوغڕافیایی سیاسی کە هەیەتی بۆته ناوەندی سەرەکیی ڕقابەتی زلهێزە جیهانیەکان و ههروههاهێزە ناوچەییەکان. ریزبهستنی هێزە دەرگیرەکانی ئهم لەم قەیرانە و تەراتێنیان لە خاوەرمیانەدا لەسەر ناوەرۆکی کێشمەکێش لەسەر دابهشكردنهوهی ئەم ناوچەیە و بهش وهرگرتنی زیاتر لەم كێشمهكێش و ململانێیانهدا لێك دهدرێتهوه.