به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون، دوای ئه‌وه‌یكه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی “فتیله” له كه‌ناڵی دووی سه‌دا و سیمای رژیمی كۆماری ئیسلامی، سوكایه‌تی و گاڵته‌ی به خه‌ڵكی ئازه‌ربایجان و تورك زمان كرد، خه‌ڵكی شاری ته‌ورێز، له رۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به شێوه‌ی خۆڕسك رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی هه‌ڵسوكه‌وتی سوكایه‌تی ئامێزی ئه‌م ناوه‌نده تهبلیغاتیهی رژیمی ئیسلامی به وتنه‌وه‌ی دروشم، توه‌ڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. به پێی راپۆرتێك كه له شاری ته‌ورێزه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، لاوانی شار له رێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه و به ناردنی په‌یام له رێگای تێلگرام، وایبر و فه‌یس بووك، ئیتلاعات رهسانیان كرد و سه‌رنجی خه‌ڵكیان هه‌رچی زیاتر به‌ره‌و ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ناڕه‌زایه‌تییه راكێشا. هێزه‌كانی یه‌گان ویژه، هێزی ئینتزامی و به‌سیج و ئیتلاعاتی سپا كه له كه‌شوهه‌وای ئاڵۆزی شار ئاگادار ده‌بن له ناوچه سه‌ره‌كییه‌كانی شار جێگیر ده‌كرێن و كه‌شوهه‌وای شار به‌ته‌واوه‌تی ئه‌منیه‌تی و میلیتاریزه ده‌كه‌ن. خه‌ڵكی ناڕازی ده‌وروبه‌ری سه‌عات ٤ی ئێواره له شه‌قامه‌كانی “بازاڕی ته‌ورێز، راسته كووچه، چوارڕای شه‌هناز و چوارڕای ئابرهسان” كۆبوونه‌وه و له‌دژی سیاسه‌ته شووینیستییهكانی رژیم، دروشمیان به‌رز كرده‌وه. هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم كه به‌ره‌وڕووی شه‌پۆلی رووله په‌ره‌سه‌ندنی خه‌ڵكی ناڕازی بوونه‌وه، به باتۆم و كابلی پلاستیكی كه‌وتنه گیانی خه‌ڵك و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له گولله‌ی پلاستیكی ته‌قه‌یان لێ‌كردن. خه‌ڵك و له ریزی پێشه‌وه‌دا ژنان، به بێ ئه‌وه‌یكه ترسێكیان له ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی رژیم بێ، له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان ده‌رگیر بوون و لاوان به‌ردیان هاویشت و هێزێكی یه‌گان ویژهیان گرت و لێیان دا.
راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ناوچه‌گه‌لێك وه‌كوو تاران، زه‌نجان، ئه‌رده‌بیل، ورمێ، نه‌غه‌ده و هه‌ندێك له شاره‌كانی دیكه‌ش خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هاوشێوه به‌ڕێوه‌چووه. له شاری ورمێ دوای ئه‌وه‌یكه هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان و دژه شورشی رژیم، لاوانی ناڕازی و خه‌ڵكی ناڕازییان دایه به‌ر لێدان، لاوان له‌گه‌ڵیان تێكهه‌ڵچوون كه له جه‌ریانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه چه‌ند كه‌س بریندار ده‌بن. له تاران، كۆبووه‌وه‌ی خه‌ڵكی وه‌گیان هاتوو و ناڕازی، به‌ره‌وڕووی هێرشی موتۆرسهوارانی یهگانهكانی دژه شورش بۆوه. ئه‌م هێزانه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له گازی فرمێسك‌ڕێژ، بڵاوه‌یان به خه‌ڵكی ناڕازی كرد و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له باتۆم، خه‌ڵكیان دایه به‌ر لێدان و ئه‌زیه‌ت و ئازاریان دان. به‌دوای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه به‌رپرسی سه‌دا و سیمای رژیمی ئیسلامی به‌په‌له داوای لێبوردنی له‌خه‌ڵكی ئازه‌بایجان كرد و رایگه‌یاند كه دوو كه‌س له به‌ڕێوه‌به‌ران و موجریانی ئه‌م به‌رنامه‌یه ته‌وبیخ كراون و كه‌سێكی دیكه‌ش له‌سه‌ركار لابراوه.
ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له شاره‌كانی ته‌ورێز، تاران، زه‌نجان، ورمێ و نه‌غه‌ده ته‌نیا گۆشه‌یه‌ك له تووڕه‌یی پونگ خواردووی خه‌ڵكی وه‌گیان هاتووی ئازه‌بایجان له‌دژی نه‌فره‌ت پهراكهنی سه‌داوسیمای رژیم و سیاسه‌تی دووبه‌ره‌كێ نانه‌وه و مه‌زنایه‌تی و عه‌زه‌مه‌ت خوازیی ناسیونالیستیی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌دژی خه‌ڵكی ئازه‌ربایجان و باقی نه‌ته‌وه‌كانی ژێر سته‌می ئێرانه. چه‌مكی سوكایه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستانه و گاڵته‌كردن به نه‌ته‌وه‌كان، فه‌رهه‌نگ، زمان و مه‌زهه‌به‌كانی غه‌یره حكومه‌تی ئێران، له رێگای سه‌داوسیما و باقی راگه‌یاندنه‌كانی دیكه‌ی رژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی، بابه‌تێكی تازه نییه. ئه‌مجۆره ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته سوكایه‌تی ئامێزانه له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كان و راگه‌یاندنه تهبلیغییهكانی رژیم به به‌رده‌وامی حه‌ساسیه‌ت و تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكیان هه‌ڵخراندووه. ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن ئامێز له به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كان، مه‌زهه‌ب و فه‌رهه‌نگه‌كانی دیكه، به‌شێك له ناسنامه‌ی رژیمی مه‌زهه‌بی كۆماری ئیسلامی نه‌بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته هه‌ڵاواردن ئامێزانه له ساختاری سیاسی و ئیجرایی رژیم نه‌هادینه نهكراباتان، هه‌ڵسوكه‌وت و وته‌ی سوكایه‌تی ئامێز و گاڵته‌جاڕانه‌ی موجری به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فه‌زیونی له وه‌ها ئهبعادێكدا تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی به‌شوێنه‌وه نه‌ده‌بوو.
ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئازه‌ربایجان له‌دژی هه‌ڵسوكه‌وتی سوكایه‌تی ئامێز و دووبه‌ره‌كێ نانه‌وه‌ی ناوه‌ندی ته‌بلیغاتی رژیم له راستیدا به‌شێك له ناڕه‌زایه‌تی و تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵكی سه‌رتاسه‌ری ئێران له‌دژی بێ مافی، هه‌ڵاواردن و چه‌وساندنه‌وه‌یان له لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامییه. خه‌ڵكی ئێران له هه‌ر كوێیه‌ك بن، له تاران و سنه و یان له ئه‌هواز، ئیرانشه‌هر و مازه‌نده‌ران، هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازه‌بایجان گاڵتهپێكردنی كاناڵی سه‌داوسیما و سیاسه‌تی سته‌مگه‌رانه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی مه‌حكوم ده‌كه‌ن و له ناڕه‌زایه‌تی به‌رحه‌ق و ره‌وای خه‌ڵكی ئازه‌ربایجان پشتیوانی و دیفاع ده‌كه‌ن. رژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌روا درێژه‌ی مانه‌وه‌ی خۆی له گره‌وی دووبه‌ره‌كێ نانه‌وه و چه‌ند ده‌سته‌گی له ریزی خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران ده‌بینێت و هه‌ڵسوكه‌وتی سوكایه‌تی ئامێزی سه‌داوسیمای رژیم له رۆژی ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له بێ دیقه‌تی بێت یان سیستماتێك و له‌پێشدا هرنامهبۆداڕێژراو بێت، ده‌قیقه‌ن خزمه‌ت به‌م ئامانجه‌ی ده‌كات. ته‌نیا گروپه‌كانی ناسیونالیستی پان توركیستین كه له كاركردی دووبه‌ره‌كێ نانه‌وه‌ی رژیم بۆ په‌ره‌پێدان یه ته‌فره‌قه و كینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. نابێ ئیزنی ئه‌وه بدرێت ناڕه‌زایه‌تی ره‌وای خه‌ڵك له شاره‌كانی ئازه‌بایجان له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی به‌لاڕێدا ببرێت و له‌م ناڕه‌زایه‌تیانه له پێناو دووبه‌ره‌كی نانه‌وه له نێوان خه‌ڵكی تورك و فارس سوئیستفاده بكرێت. كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و چه‌وساوه‌ی ئێران له فارس، تورك، كورد، عه‌ره‌ب، به‌لوچ و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه قوربانی ده‌ستی هه‌ژاری و فهلاكهتی ئابوری، بێ مافی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامین و بۆ كۆتایی هێنان به‌م بێ مافیانه ده‌بێ شان به شانی یه‌كتر، درێژه به خه‌بات له‌دژی ئه‌م رژیمه كۆنهپهرهستهی سه‌رمایه‌داری بده‌ن. ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌م رژیمه پێكهێنانی دووبه‌ره‌كی و چه‌ند ده‌سته‌گی له ریزی خه‌باتی خه‌ڵك دایه، به‌ڵام كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كیان له پێكهێنانی ته‌فره‌قه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نییه، به‌ڵكوو به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان له‌گره‌وی یه‌كگرتوویی و هاوپشتی چینایه‌تی و خه‌باتكارانه‌یان دایه.
له بارودۆخێكی ئێستادا ته‌نیا رێگای به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی دووبه‌ره‌كی نانه‌وه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی و نه‌فره‌ت پهراكنی ره‌وته ناسیونالیستییهكان له شاره‌كانی ئازه‌بایجان، پشتیوانی و دیفاع له ناڕه‌زایه‌تی ره‌وای خه‌ڵكی شاره‌كانی ئازه‌بایجان و په‌ره‌پێدان به خه‌بات له‌دژی سه‌رتاپای رژیمی كۆماری ئیسلامییه. كرێكاران و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران له هه‌ر كوێیه‌ك بن، وێڕای پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تی به‌رحه‌قی خه‌ڵكی ئازه‌بایجان، ناسیونالیزمی عه‌زه‌مه‌ت ته‌ڵه‌بانه و سیاسه‌تی دووبه‌ره‌كی نانه‌وه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی و هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم بۆسه‌ر ریزی خه‌ڵكی ناڕازی به توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ن.