شۆڕش ئەبوبەکری، ناسراو بە «شۆڕەسوار»، هونەرمەند و گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی سەردەشت، جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری، لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢ی سەرماوەز، هێزەکانی سوپای پاسداران بە هێرشکردنە سەر ماڵی خێزانی شۆڕش ئەبوبەکری، ناوبراویان دەستبەسەر کرد.
