خوێندکارانی زانکۆی تەربیەت مودەڕیسی تاران، لە ناڕەزایەتییەکدا بەرانبەر بە گرانبوونی نرخی خواردنگە و نزمیی کوالێتییەکەی، مانیان لە خواردن گرت و بە شێوەیەکی هێمادارانە سینییەکانی خواردنیان لەسەر زەوی ڕیز کرد.
خوێندکاران بەم کارەیان داوای چارەسەرکردنی بەپەلەی کێشەی نرخ و باشترکردنی کوالێتیی خواردنی خوێندنگەکەیان کرد. بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و خەرجییەکانی خوێندن، لە پاڵ کوالێتیی نزم و نەشیاوی خزمەتگوزارییەکان، لە ساڵانی ڕابردوودا بوونەتە هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیی خوێندکاران لە زانکۆکانی ئێراندا.
