حەسەن فەرەجی، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام، ماوەی ٨ ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو ڕۆژی ٢٠ی خەزەڵوەر پاش سەردانیکردنی شوێنێکی گەشتیاری لە ناوچەی چەشمەپەهنی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن کارمەندانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.
