کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کۆمپانیای کاربۆناتی سۆدیۆمی کاوە لە فیرووزئاباد

گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کۆمپانیای کاربۆناتی سۆدیۆمی کاوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، کرێکارانی کۆمپانیای کاربۆناتی سۆدیۆمی کاوە لە شاری فیرووزئاباد، لەبەردەم دەروازەی سەرەکیی کۆمەڵگاکەدا گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ساز کرد.
کرێکارە ناڕازییەکان داوای باشترکردنی بژێویی ژیانیان و بەدەنگەوەهاتنی بەرپرسان بۆ داواکارییەکانیان دەکەن، هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە بەهۆی کێشە داراییەکانەوە چیتر توانای دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی خێزانەکانیان نەماوە