ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە کرێکارانی لایرۆبیی ئاو و ئاوەڕۆی ماهشەهر و بەندەر ئیمام، بۆ دووەم جار لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، لەبەردەم بینای فەرمانداریی ماهشەهر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ساز کرد.
کرێکارەکان لە بەرانبەر نەدانی مووچە و مافی بیمەی چوار مانگی ڕابردوویان ناڕەزایەتی دەردەبڕن. هاوکات کرێکارەکان کە لە ژێر چاودێریی کۆمپانیایەکی بەڵێندەردا کاریان دەکرد، ئاماژە بەوە دەکەن دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستی ئەو کۆمپانیایە لەگەڵ شارەوانی، ئاسایشی کارییان نەماوە و چارەنووسیان نادیارە.
