دوێنێ، کرێکاران و هاووڵاتییانی شاری ئابدانان وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە کەمتەرخەمی و گەندەڵیی بەرپرسانی حکوومەت ڕژانە سەر شەقامەکان و دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دروشمیان گوتەوە.
جێی ئاماژەیە، ناڕەزایەتییەکان لە سەرەتادا بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتیی پیشەیی بۆ کرێکارانی کۆمپانیای «پترۆپالایش» دەستی پێکرد؛ ئەویش دوای ئەوەی بەهۆی وەرگەڕانی پاسەکەیانەوە ١٣ کرێکار گیانیان لەدەست دا. لە درێژەی خۆپیشاندانەکاندا، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بە چەکی جەنگی هەوڵی سەرکوتکردنی خەڵکەکەیان دا و تا ئێستا لانیکەم شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی «سینا دەروێشی»، «سەعید عەبدوڵڵاهی»، «ئیرەج حەیدەری»، «مۆحسین باوێر»، «ئارمین سلێمانی» و «ئەسغەر ئەکبەری» لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
