کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی عەرەب بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان لە ئەهواز

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی عەرەب بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان

جەمیل فەلاحی، هاووڵاتییەکی عەرەبی دانیشتووی گەڕەکی «مەلاشیە»ی ئەهواز، لە کاتی پەلاماری هێزەکانی پۆلیسدا و کاتێک سەرقاڵی تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەڵسوکەوتی ئەم هێزانە بوو لەگەڵ هاووڵاتییان، کەوتە بەر دەستڕێژی گوللـە و گیانی لەدەست دا.
بەپێی گوتەی سەرچاوە ناوخۆیییەکان، هێزەکانی پۆلیس بە بیانووی دۆزینەوەی ئامێرەکانی بەرهەمهێنانی دراوی دیجیتاڵ (ماینەر)، هەڵیانکوتابووە سەر ماڵێک لە گەڕەکی مەلاشیە و هاووڵاتییەکیان دەستبەسەر کردبوو؛ لەو کاتەدا جەمیل فەلاحی لە کاتی تۆمارکردنی ڕووداوەکەدا ڕاستەوخۆ تەقەی لێ کرا و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.